مەدحی حەسەن خان

از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  501 مشاهده
بژی شەهەنشەهی بەرز و پەناهی یەزدانی
لە شەوکەت و لە شکوها خەلیلی ڕەحمانی
کەفی سەخاوەتی وتم دەریایە، دڵ وتی لاچۆ
قیاسی بەحر ئەکەی لە کەف ئەوەندە نادانی؟
لە ڕاستی بەخشش و عەقڵت کە بێنە ئەندازە
لە دوایە حاتەمی تایی و ملوکی ساسانی
لەبەر عەداڵەتی تۆ دائیما پڵنگ و گورگ
لە شوێنی مەڕ ئەگەڕێن ماڵ بە ماڵ لە بۆ شوانی
شەجیع و عالم و عادل و سەخی و مەلیک زادە
بە ژیری ئاسەفی، ئەمما بە جێ و ڕێگا سلێمانی
هەور بەسەر سەری تۆدا هەمیشە وەک تاجە
لە موعجیزەی نەبییە بووی بە فەخری شاهانی
ئەگەر بە قاعیدەی پێغەمبەری سوارێ ببێ
ئەتۆ دەبووی سیفەت شەهسواری سورانی
ئەگەر بە دەبدەی خوسرەوانە سوار بی
دیارە ناتبی لە شیرین سواریا «ثانیعربی»
ئەمانە بۆ هونەری شاعیرین خالیدتخلص
ئەگینا دیارە لە عالەم کە تۆ میهری تابانی