مەدحی حەسەن خان
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
541 بینین
بژی شەهەنشەهی بەرز و پەناهی یەزدانی
لە شەوکەت و لە شکوها خەلیلی ڕەحمانی
کەفی سەخاوەتی وتم دەریایە، دڵ وتی لاچۆ
قیاسی بەحر ئەکەی لە کەف ئەوەندە نادانی؟
لە ڕاستی بەخشش و عەقڵت کە بێنە ئەندازە
لە دوایە حاتەمی تایی و ملوکی ساسانی
لەبەر عەداڵەتی تۆ دائیما پڵنگ و گورگ
لە شوێنی مەڕ ئەگەڕێن ماڵ بە ماڵ لە بۆ شوانی
شەجیع و عالم و عادل و سەخی و مەلیک زادە
بە ژیری ئاسەفی، ئەمما بە جێ و ڕێگا سلێمانی
هەور بەسەر سەری تۆدا هەمیشە وەک تاجە
لە موعجیزەی نەبییە بووی بە فەخری شاهانی
ئەگەر بە قاعیدەی پێغەمبەری سوارێ ببێ
ئەتۆ دەبووی سیفەت شەهسواری سورانی
ئەگەر بە دەبدەی خوسرەوانە سوار بی
دیارە ناتبی لە شیرین سواریا «ثانیعەرەبی»
ئەمانە بۆ هونەری شاعیرین خالیدناسناوی ئەدەبی
ئەگینا دیارە لە عالەم کە تۆ میهری تابانی