ئەی مانگی کەلوی پڕ شەڕەفی سەروەری

لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  536 بینین
ئەی مانگی کەلوی پڕ شەڕەفی سەروەری
وەی گەوهەری دورجی «سەدەف»ی دولبەری
ڕۆژی، لە ئاسمان «پەخشی» جەمال و کەمال
تازە گوڵی گوڵبەنی پێغەمبەری
دەسکە وەنەوشەی گەشی باخی دڵم
بۆنی لە عەتری گوڵی گوڵعەنبەری
هاتبوو لافی ئەمە لێدا بەخێر
وەک خەتێ بنوێنی سەوزی و تەڕی
داخێکی وام ناوە بەسەر ڕوویەوە
یەعنی غولامی بێ، بە فرمانبەری
ئێستە سەری شۆڕە بە شەرمەندەیی
بەستۆیەتە پشت کەمەری چاکری
تۆبەیە ئیتر کە منیش هەم نەڵێی
بەستەزوبانە لە زبان ئاوەری
خالیدناسناوی ئەدەبیی دڵدادە ئەپاڕێتەوە
جورمی ببەخشە و لە خەتای تێپەڕی