عەزیزم گەر بە شێوەی غەمگوساری
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
549 بینین
عەزیزم گەر بە شێوەی غەمگوساری
بپرسی حاڵ و چۆنی ڕوو ستاری
لە دووریت ئاوی بەحرەینی دوو دیدە
بەسەر بەندەرگەهی ڕوومایە جاری
کە گریام پێکەنینم دێ بە گریەی
هەرا و هوریای کەمی هەوری بەهاری
وەها سووتام کە ناتوانێ بسووتێ
لە بەزمی خوسرەوا عودی قوماری
لە مردن هێندە ناترسم، ئەترسم
نەیێیتە لام و خۆتم لێ وەشاری
لە دووری دۆست ئەمەندە ناڵە «خالیدناسناوی ئەدەبی»!
گەلێ دوورە لە ڕێگەی جانسوپاری