عەزیزم گەر بە شێوەی غەمگوساری

از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  547 مشاهده
عەزیزم گەر بە شێوەی غەمگوساری
بپرسی حاڵ و چۆنی ڕوو ستاری
لە دووریت ئاوی بەحرەینی دوو دیدە
بەسەر بەندەرگەهی ڕوومایە جاری
کە گریام پێکەنینم دێ بە گریەی
هەرا و هوریای کەمی هەوری بەهاری
وەها سووتام کە ناتوانێ بسووتێ
لە بەزمی خوسرەوا عودی قوماری
لە مردن هێندە ناترسم، ئەترسم
نەیێیتە لام و خۆتم لێ وەشاری
لە دووری دۆست ئەمەندە ناڵە «خالیدتخلص»!
گەلێ دوورە لە ڕێگەی جانسوپاری