پەناهم نوور و ڕوخسارێکە شەوقی عەکسی دیداری

لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  489 بینین
پەناهم نوور و ڕوخسارێکە شەوقی عەکسی دیداری
پەڕەنگێکە دڵی سەد گوڵ ئەکێشێ جازیبەی خاری
لە پەڕەی گوڵ دووسەد یاقووتی ڕوممانی لە دەستایە
تنۆکی شەونمی سەر ناوچەوانی دوڕڕی شەهواری
خەیاڵی نەعتی ئەو بێهودەیە و شێتیی و نادانی
بەسەر هەر نیسبەتێکت بێ بە شوعلەی ڕوویی دڵداری
کراسی پینە پینەی بۆیە وا سەد پارەیە چونکوو
کە مانگی چواردە کەوتە سەر کەلان هەروایە کرداری
چ نەقشێکە کە نەققاشی ئەزەڵ خستوویەتیە گوڵشەن
هەزاران ئافەرین بۆ ڕەشحەیی خامەی گوهەرباری
لە ئیستیفتای لەتیفی، پێکەنینی هەر لەسەر لێوە
بە ڕەنگی حۆری، بۆنی ناوکی ئاهویی تاتاری
لە بازاڕی جوانیدا کە ڕووی دەرکەوت بەبێ ئارام
هەزاران یوسفی میسری، زوڵەیخا ئەبنە کڕیاری
لە ڕاستی عەشقی لەو بازاڕەدا هەرچی خۆی بگرێ
لەلای ئەهلی دڵا وەک نەقشی ڕووی دیوارە میعماری
نەزەربازی حەرامە غەیری بۆ یارێکی وا خالیدناسناوی ئەدەبی
کە بولبول بۆ گوڵ و پەروانە بۆ شەمعە گرفتاری