شوکور بۆ خوا لە ڕووی ئیقباڵ و بەختی خوسرەوی ثانی
از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
528 مشاهده
شوکور بۆ خوا لە ڕووی ئیقباڵ و بەختی خوسرەوی ثانی
کە مانگی ئاسمان و ئەستێرەی بورجی جیهانیانی
تروسکەی خانەدانی شێری شێران شای فەلەک پایە
«حەسەن بەگ» نووری دیدەی شاهی و سەردەفتەری خانی
لەبەر ناساغییەکەی عالەم لە گریان و نزادا بوو
شیفای بۆ هات لە قاپی کردگار و لوتفی یەزدانی
ڕەوایە بەم شیفایە ساکنانی عالەمی باڵا
بکەونە سوجدەی شوکرانە وەک ئەفرادی ئینسانی
لە دەست چووبوو بەڵام خوا دایەوە بۆ خوسرەوی ثانی
وەها شاد بوو وەکوو یەعقوبشخص لە خۆشی ماهی کەنعانی
لەش و گیانی من و زۆری تری وەک من فیدای ئەو بێ
کە ئەو مایەی ژیانە بۆ عمومی قاسیی و دانی
نەوەک تەنیا منی پێ هاتمەوە دونیا موژدەیی وا
گوڵ و گیا و خاری پێ ئەژیێیتەوە بارانی نیسانی
ئەگەر من خۆم لە دەوری بگێڕم لاییقە چونکوو
خوا فەرمووی بە ئیبراهیم کە ئیسماعیلە قوربانی