تاوی هاتاوی تواندەوە تا هات بە تابی ڕوخ

از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  629 مشاهده
تاوی هاتاوی تواندەوە تا هات بە تابی ڕوخ
ئارایشی خودایە لەگەڵ میشکی نابی ڕوخ
بەم ڕۆژە ڕوونە بۆچی لە من ڕوو ئەشاریەوە
کەی نێوەڕۆیێ شاردیەوە ئافتابی ڕوخ
ڕۆژ بەو جەماڵ و هەیئەتەوە شەرم ئەکا لە ڕووت
بۆیە بە شەو لە تارێکی ئەبەستی نیقابی ڕوخ
مەفتونی ئاوڕێکتم چاوت مەشارەوە
من شێتی مانگی ڕووتم و لایبە سەحابی ڕوخ
«خالیدتخلص» ئەگەر گوڵێ بە گوڵی ڕووت نزیک بخا
گوڵ عارەقی خەجاڵەت ئەکاتە گوڵابی ڕوخ