ئەی لە دەوری لێوی لەعلت تازە ئەییامی مەسیح

از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  883 مشاهده
ئەی لە دەوری لێوی لەعلت تازە ئەییامی مەسیح
بەو هەناسەی تۆیە ئێستاش زیندووە نامی مەسیح
عالەم و ئادەم ئەسیری خەتتی سەوزی تازەتە
نەک بە تەنها سیلسیلەی موسایە، یا دامی مەسیح
کەی دەگەییە ئاسمان و وا لە حورمەتدا ئەما
گەر هیوای ئایینی تۆی نەبوایە ئەنجامی مەسیح
ناوی بێ باوکی ئەگەر نەبوایە وەک تۆ کەی دەبوو؟
ئەم زەمین و ئاسمانە سەربەسەر ڕامی مەسیح
«خالیدتخلص» سا تۆیش «تجردعربی» کە لە دونیا، سەیرێ کە
بەو لیقایە، ئاسمانە شوێنی ئارامی مەسیح