سەروی باغی ئەم جیهانە قەددی دڵجۆتە مراد

از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  733 مشاهده
سەروی باغی ئەم جیهانە قەددی دڵجۆتە مراد
لەم نیگارستانی هەستی سووڕەتی ڕووتە مراد
سورەیی «وَالشَّمْسعربی» بەڕووی تۆدا خودا فەرمویە بەس
ئایەیی «وَالَّيْلعربی» سەوادی توڕرەیی مووتە مراد
کێ لە بەر ڕووی ئادەما سوجدەی ئەبرد بۆ بەندەیی
دیارە لەو مەیدانەدا میحرابی ئەبرۆتە مراد
تیری غەمزەت کاری کردە سەر دڵی دڵدارەکان
لەو بڕینە زەوقی یادی چاوی جادووتە مراد
نیمە ئەو حەددە کە بێ پەردە لە ڕووی تۆدا بدوم
مەدحی جوانان گەر بکەم لەو یادە ڕووی خۆتە مراد
پێکەنینی گوڵ، سەفایی مول، تاری سونبول، سۆزی دڵ
شێوەیی خۆش چاوی دڵکەش تاوی گێسۆتە مراد
ناوی میسکی بردبێ «خالیدتخلص» خەتایێکی نییە
چینی زوڵفت موددەعایە، خاڵی هیندووتە، مراد