گوڵی هێنایە حەسڕەت ڕوویی محەممەد

از کتاب:
ڕۆحی مەولانا خالید
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  805 مشاهده
گوڵی هێنایە حەسڕەت ڕوویی «محمدعربی»
نمی ڕووی کرد بە خوێناو خوویی «محمدعربی»
لە جێی قەڵغانی پەیکانی بەڵایە
تەماشا کردنی ئەبرووی «محمدعربی»
خەوی کەروێشکی بۆ شێرانی ئەبەخشێ
نیگاهی چاوی ئاهوویی «محمدعربی»
لە فیردەوسی بەرین «جا دور» ئەمێنێ
ئەسیری ئەو دوو جادوویی «محمدعربی»
ئیتر بولبول لە بۆنی گوڵ ئەتۆرێ
ئەگەر با بۆی بهێنێ بوویی «محمدعربی»
دڵی من نایەوێ تەسبیح و زەننار
بەسە بۆی، خاڵ و گیسوویی «محمدعربی»
سەری سەروی سەهی هاتۆتە سەر پێی
لە شەرمی سەروی دڵجوویی «محمدعربی»
ئەگەر بیگۆڕیەوە تۆ شێتی «خالیدتخلص»
بە دوو دونیا، تاقە موویی «محمدعربی»