گوڵی هێنایە حەسڕەت ڕوویی محەممەد

لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  528 بینین
گوڵی هێنایە حەسڕەت ڕوویی «محمدعەرەبی»
نمی ڕووی کرد بە خوێناو خوویی «محمدعەرەبی»
لە جێی قەڵغانی پەیکانی بەڵایە
تەماشا کردنی ئەبرووی «محمدعەرەبی»
خەوی کەروێشکی بۆ شێرانی ئەبەخشێ
نیگاهی چاوی ئاهوویی «محمدعەرەبی»
لە فیردەوسی بەرین «جا دور» ئەمێنێ
ئەسیری ئەو دوو جادوویی «محمدعەرەبی»
ئیتر بولبول لە بۆنی گوڵ ئەتۆرێ
ئەگەر با بۆی بهێنێ بوویی «محمدعەرەبی»
دڵی من نایەوێ تەسبیح و زەننار
بەسە بۆی، خاڵ و گیسوویی «محمدعەرەبی»
سەری سەروی سەهی هاتۆتە سەر پێی
لە شەرمی سەروی دڵجوویی «محمدعەرەبی»
ئەگەر بیگۆڕیەوە تۆ شێتی «خالیدناسناوی ئەدەبی»
بە دوو دونیا، تاقە موویی «محمدعەرەبی»