سەروی باغی ئەم جیهانە قەددی دڵجۆتە مراد
لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
696 بینین
سەروی باغی ئەم جیهانە قەددی دڵجۆتە مراد
لەم نیگارستانی هەستی سووڕەتی ڕووتە مراد
سورەیی «وَالشَّمْسعەرەبی» بەڕووی تۆدا خودا فەرمویە بەس
ئایەیی «وَالَّيْلعەرەبی» سەوادی توڕرەیی مووتە مراد
کێ لە بەر ڕووی ئادەما سوجدەی ئەبرد بۆ بەندەیی
دیارە لەو مەیدانەدا میحرابی ئەبرۆتە مراد
تیری غەمزەت کاری کردە سەر دڵی دڵدارەکان
لەو بڕینە زەوقی یادی چاوی جادووتە مراد
نیمە ئەو حەددە کە بێ پەردە لە ڕووی تۆدا بدوم
مەدحی جوانان گەر بکەم لەو یادە ڕووی خۆتە مراد
پێکەنینی گوڵ، سەفایی مول، تاری سونبول، سۆزی دڵ
شێوەیی خۆش چاوی دڵکەش تاوی گێسۆتە مراد
ناوی میسکی بردبێ «خالیدناسناوی ئەدەبی» خەتایێکی نییە
چینی زوڵفت موددەعایە، خاڵی هیندووتە، مراد