تاوی هاتاوی تواندەوە تا هات بە تابی ڕوخ

لە کتێبی:
ڕۆحی مەولانا خالید
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  410 بینین
تاوی هاتاوی تواندەوە تا هات بە تابی ڕوخ
ئارایشی خودایە لەگەڵ میشکی نابی ڕوخ
بەم ڕۆژە ڕوونە بۆچی لە من ڕوو ئەشاریەوە
کەی نێوەڕۆیێ شاردیەوە ئافتابی ڕوخ
ڕۆژ بەو جەماڵ و هەیئەتەوە شەرم ئەکا لە ڕووت
بۆیە بە شەو لە تارێکی ئەبەستی نیقابی ڕوخ
مەفتونی ئاوڕێکتم چاوت مەشارەوە
من شێتی مانگی ڕووتم و لایبە سەحابی ڕوخ
«خالیدناسناوی ئەدەبی» ئەگەر گوڵێ بە گوڵی ڕووت نزیک بخا
گوڵ عارەقی خەجاڵەت ئەکاتە گوڵابی ڕوخ