بولبولی شەیدا
از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
1 دقیقه
443 مشاهده
شەماڵ قوربانی سۆزت بم، وەرە دڵ زۆر پەرێشانە
لە دەس یاری جەفاپیشە، لە ژینی خۆی هەراسانە
ئەگەرچی وەعدە وا بوو، بێ بە دیداری دڵم شاد کا
وەفا هەر ناوی ماوە، عەهد و پەیمان بوونە ئەفسانە
گوڵم، هێزی دڵم، نووری دوو چاوم، تاقەت و تینم
وەرە بۆ دەفعی غەم جارێ، بپرسە حاڵی دێوانە
ئەمن جێگەم سیاکێوە و، بە تەنیام نیمە هاوڕازێ
ئەتۆش جێگەت «گەدەمکان» و «لەندەمکان» هەتە ژینێکی شاهانە
ئەمن دەردەدڵم زۆرە، لەسەد جێڕا هەڵی داوە
ئەتۆش خۆشی نەبێ نیتە، شەڕابت ئاوی حەیوانە
لە سایەی عیشقی تۆ وام لێ بەسەر هات، ڕووت و بێ ماڵم
کەسێ عیشقی حەقیقی بێ، لە دنیا شاهـ و سوڵتانە
خەزانە و گوڵوەرێنە، شەختە دایگرت ئەو دەر و دەشتە
دەناڵێ بولبولی شەیدا، لە تاو گوڵ مات و حەیرانە
بە کۆڵێک ڕیشەوە زۆر عەیبە دڵداری لە تۆ نایە
وەکوو پیرێک دەچی، بەرماڵ بەشان و بچیە مەیخانە
هەڵاڵە و خاو و بیزا، سەیرە لەو کوێستانە تێکچڕژان
وەرە «فاتیحیتخلص» ڕوو لەو شاخە کەین، سەرمەست و شێتانە