گوڵی سەرتۆپی وڵات
بۆ برای بەڕێزم «مەلا قادری نێزەیی»
از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
1 دقیقه
509 مشاهده
«قالەڕەش» هێزی دڵ و قووەتی گیانی، بە غەوس
سوێسن و سونبل و گیابەند و ڕیحانی، بە غەوس
شیوەن و شینیەتی دڵ، بۆ تۆ دەناڵێ شەو و ڕۆژ
گوڵی بۆنخۆشی دڵ و، سەروی ڕەوانی، بە غەوس
«خلەشخصخلە: مەبەست لە مامۆستا مەلا خدری میراوەییە.» گەر جوانە، بە تۆ ڕەونەقی بازاڕی هەیە
مونیسی قەلب و، فەڕەح بەخشی دڵانی، بە غەوس
کوێرەڕێم گرتە بەر و کەوتمەوە «لاجانلاجان: دەڤەری پیرانشار» بە هەڵە
جەننەتی سەر زەوی لای تۆیە دەزانی، بە غەوس
گوڵی سەرتۆپی وڵاتی بە قسەی خاس و خەراو
حاکم و قازی ئەتۆی، مەرهەمی ژانی، بە غەوس
هەر دەڵێی دێم و، بەڵام قەولی بەڕاستی نییە لات
شەق بەرم ڕەنگە لە دووریت و نەزانی، بە غەوس
«خلە کوێر» هەڵکەنە ڕۆژێک و لەگەڵ چەند کوڕی باش
وەرە لام «قالە»! شەفابەخشی خەمانی، بە غەوس
هێند گوتت دێم و نەهاتی، هەموو گیان بوویە درۆ
هێند سەگی دەمخەڵەتێنی، بە زووبانی، بە غەوس
«فاتیحیتخلص» بەسییە مەڕەنجێنە برام کوانێ وەفات؟
دڵ و گیان و جگەر و قەلبی هەمانی، بە غەوس.