کێیە فەرهادی زەمانە

از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
 1 دقیقه  552 مشاهده
شەرتە هێند دەگریم لە دووریت، فەڕشی دڵ ڕەنگین دەکەم
دامەن و کۆشم بە جارێ پڕ گوڵ و نەسرین دەکەم
گەر وەکوو پەروانە دانێم باڵ و پەڕ، ماڵ و سەرم
عەهدە کردوومە، وەکوو مەمشخص، شینی خاتوو زینشخص دەکەم
با بە یادی بەزمی جاران هەڵبڕێژم خوێنی گەش
دڵبەری من! وا لە تاوت تەرکی ڕێگەی ژین دەکەم
کێیە فەرهادشخصی زەمانە؟ من نەبم لەم عەسرەدا
هەر منم داد و فوغانی یادی ڕووی شیرینشخص دەکەم
با بسووتێم چەشنی قەقنەس، بەرقی ڕووت بمکاتە خۆڵ
دڵ لە خەم کەیلە عەزیزم، بۆیە ناڵە و شین دەکەم
وێڵ و ئاوارە و غەریبم، جێم نییە ڕووی تێ بکەم
هەر ئەتۆ قیبلەی مرادی، بێ تۆ کەی من ژین دەکەم
بۆ چمە تەکیە و مەساجید خانەقا و کەشکۆڵ و دەف
خۆشە بەزمی بادەنۆشان، دڵمی پێ تەسکین دەکەم
لێم گەڕێ سۆفی هەتا کەی، مەنعی مەیخانەم دەکەی؟
شیوەن و زارم لە حەسرەت جامی مەی دۆشین دەکەم
دوێ بە ناز و غەمزە فەرمووی «فاتیحیتخلص» بۆچ وا دەکەی؟
تاڵ و سوێری ڕۆژگارت، وەک شەکەر شیرین دەکەم