کێیە فەرهادی زەمانە

لە کتێبی:
کڵپەی دەروون
بەرهەمی:
مەلا عەبدولڕەحمانی فاتیحی (1930-2002)
 1 خولەک  628 بینین
شەرتە هێند دەگریم لە دووریت، فەڕشی دڵ ڕەنگین دەکەم
دامەن و کۆشم بە جارێ پڕ گوڵ و نەسرین دەکەم
گەر وەکوو پەروانە دانێم باڵ و پەڕ، ماڵ و سەرم
عەهدە کردوومە، وەکوو مەمکەس، شینی خاتوو زینکەس دەکەم
با بە یادی بەزمی جاران هەڵبڕێژم خوێنی گەش
دڵبەری من! وا لە تاوت تەرکی ڕێگەی ژین دەکەم
کێیە فەرهادکەسی زەمانە؟ من نەبم لەم عەسرەدا
هەر منم داد و فوغانی یادی ڕووی شیرینکەس دەکەم
با بسووتێم چەشنی قەقنەس، بەرقی ڕووت بمکاتە خۆڵ
دڵ لە خەم کەیلە عەزیزم، بۆیە ناڵە و شین دەکەم
وێڵ و ئاوارە و غەریبم، جێم نییە ڕووی تێ بکەم
هەر ئەتۆ قیبلەی مرادی، بێ تۆ کەی من ژین دەکەم
بۆ چمە تەکیە و مەساجید خانەقا و کەشکۆڵ و دەف
خۆشە بەزمی بادەنۆشان، دڵمی پێ تەسکین دەکەم
لێم گەڕێ سۆفی هەتا کەی، مەنعی مەیخانەم دەکەی؟
شیوەن و زارم لە حەسرەت جامی مەی دۆشین دەکەم
دوێ بە ناز و غەمزە فەرمووی «فاتیحیناسناوی ئەدەبی» بۆچ وا دەکەی؟
تاڵ و سوێری ڕۆژگارت، وەک شەکەر شیرین دەکەم