دەردی فیراق

از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
 1 دقیقه  398 مشاهده
ئەم دڵەم سەودازەدە و یەخسیری ئەو چاوانەیە
پەڕشکستە و، باڵسووتاوی شەمعە، وەک پەروانەیە
مەستی بادەی دەستی یارم هەر لەپڕ بۆم تێ دەکا
موشتەری جامی دەمم، بەو جامە دڵ دێوانەیە
ڕۆژی ڕووت نەختێ وەدەر خە، بۆ منی سووتاوی خۆت
مانگ و ڕۆژ بێنە دەرێ زۆر جوانە لەو کاشانەیە
گرتن و کوشتن، جەفا و زولمت لە حەد بردۆتە دەر
کوا ئەوە لایق بە شان و شەوکەتی شاهانەیە
سێبەری باڵی هومام کەوتۆتە سەر، شادم ئەمن
بادەنۆشی خۆشی هەر وەک ماچی ئەو لێوانەیە
پیری سەردەستەی حەریفان هات، وتی: ئامادە بە
بەزمی ئەمڕۆی عاشقانمان، گۆشەیی مەیخانەیە
بەو سەر و سیمایە عەیبە، بچیە بەزمی عاشقان
پیاوی پیر بۆ خۆی نەخۆش و حەبسی گرتووخانەیە
چاری دەردی عیشقی مەجنوون وا بە دەس لەیلاوەیە
چاری دەردی «فاتیحیتخلص»ش، عەتراوی ئەو کوڵمانەیە