قامەتی ئەلفم چەماوە

از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
 2 دقیقه  502 مشاهده
قامەتی ئەلفم چەماوە، چاو دەڕێژێ ئەشکی سوور
تاقەت و سەبرم نەماوە، غەیری زیکری یا غەفوور
وەک چلەی زستانە هاوین، بۆ منی ڕووت و فەقیر
لەند و قەندیل و شنۆم لا گەرمە عەینی شارەزوور
گۆشەیی حوجرەم وەکوو زیندانە جێی دووپشک و مار
بۆ ڕەقیبی موددەعی، دنیا هەمووی قەسر و قسوور
زۆر لەمێژە چاوەڕێمە بەختەکەم هەستێ لە خەو
پێم دەڵێ ڕاوەستە جارێ، بگرە ڕێی پیاوی سەبوور
خەرمەنی عومرم بە با دا، کاتی لاویم چوو لەدەست
ئەی درێغ! چم کرد لە خۆم، چەن زاڵمم، چەن بێ شعوور؟
مەست و مەغروور بووم بە بادەی عیشقی یاری دڵفریب
شێت و نادان و نەزان و سەرسەری و ئەبلە و غروور
ئێستە لێم میوانە پیری، شەش دەری لێم گرتووە
پشتی کووڕ و، دەستی لەرزۆک، داڕزیوم خوار و ژوور
ئەی خودا! زۆر ناتەواو و ناقیس و دوورم لە هەق
زۆر پەژیوانم لە کارم، ڕووم نییە بێمە حزوور
من سەگی دەرگای حەبیبی تۆم و بوبەکرشخص و عومەرشخص
هەم عەلیشخص و عوسمان و ئالت مەعدەنی فەیز و سروور
یا «رسول اللهعربی» بە فریادم بگەی ڕۆژی جەزا
بمدەرێ جامێ لە حەوزی کەوسەرت ڕۆژی نشوور
ڕووت و قووت و دەس بەتاڵم، نیمە تۆشەی قەبری تەنگ
«فاتیحیتخلص» بێبەش نەکەی لەو ڕەحمەتی وا بێ سنوور