بێ دیداری تۆ

از کتاب:
کڵپەی دەروون
اثر:
ملا عبدالرحمانی فاتحی (1930-2002)
 1 دقیقه  325 مشاهده
بەبێ دیداری تۆ ئەی گوڵ، نەخۆشم
بە دایم غەرقی ناڵین و خرۆشم
بە خەندەی دڵبەری حۆری ڕەوشتم
کەیفخۆش و غروور و دڵ لە جۆشم
ئەرێ ئەی شۆخ و شەنگی کوردەواری
بکە ڕوحمێ نەماوە حاڵ و هۆشم
حەیاتم دا لە هیجران، گیانە تا کەی
لە خەمدا خەرقەیی ماتەم بپۆشم؟
لە چاوم هەڵڕژا فرمێسک، گوڕ گوڕ
پڕی کرد باخەڵ و داوێن و کۆشم
مەکووژە «فاتیحیتخلص»چی دی بە دووریت
بەبێ تۆ دوژمنە لێم عەقڵی خۆشم