زمزمه‌ی عید در حبسخانه از بغداد به شریف فرنگیس نوشته

از کتاب:
کۆمەڵەی شیعری فەقێ قادری هەمەوەند
اثر:
فقی قادر هموند (1830-1890)
 3 دقیقه  588 مشاهده
زەمزەمەی عیدەن .. زەمزەمەی عیدەن ..
های شەریف سەیران زەمزەمەی عیدەن ..
های حەسرەت بەو کەس نەی جا بەعیدەن
کازم و ئەعزەم، حەبیب و بیشرەن
بەهلوول و جونەید، زوننوون میسرەن
گەنج و قەنبەرەن، ئیلیاس و خزرەن
مەعرووفەن، سەرین، یۆشەع و یوسرەن
نەجیب و شەهاب غەوس تەوحیدەن
های حەسرەت بەو کەس نەی جا بەعیدەن
یاهووی تەکیەگاهـ ئەڵڵای جامیعەن
حەڵقەی خانەقا، جەزبەی سامیعەن
شەوق زاهیدان بەرق لامیعەن
قەلبشان قانوون قورعەی قانیعەن
میرەن، موشیرەن، پیرەن، موریدەن
های حەسرەت بەو کەس نەی جا بەعیدەن
حوورەن، غیلمانەن، لەیلەن، شیرینەن
زوهرەی زولەیخا شەهزادەی چینەن
خەرامان خەرام گوڵشاد جەبینەن
جومهوور جەیران بەغداد زەمینەن
موشتەری فەرهاد، قەیس خورشیدەن
های حەسرەت بەو کەس نەی جا بەعیدەن
جۆق مەهڕوان دار و ئەساسەن
شاهۆنشینان وەڵەد ئەواسەن
قەوسەن، نیشابەن، قەسدەن، قیساسەن
ڕایحەی ڕەوحەن، ڕەقس و ڕەقاسەن
نەفی و مەنسووبەن، یەئس و ئومیدەن
های حەسرەت بەو کەس نەی جا بەعیدەن
عیشوەی لەتیفەن، گریشمەی نازەن
چپەی ڕازشان چریکەی بازەن
ئاهەنگ و بەزمەن، نازەن، نیازەن
دەفەن، دەهۆڵەن، سەمتوورەن، سازەن
جیلوەی غەمزەشان جورعەی جاویدەن
های حەسرەت بەو کەس نەی جا بەعیدەن
تورک و قەجەرەن، پرووسیا و ڕووسەن
ئەفغان و ئینگلیز، هیندی و مەجووسەن
نەمسا و فەرەنگساو، بوخارا و تووسەن
یەنگی دنیا و، چین، زەنگی و، جینووسەن
ئێرەج و پەشەنگ، دارا و جەمشیدەن
های حەسرەت بەو کەس نەی جا بەعیدەن
ئیحزار و ئیشراق، فەقر و کیمیا
جەڕ و جەفر و ڕەمل، نەجم و سیمیا
حوجرەی مەغریبی و ویفق و کیمیا
زیج و ئوستورلاب، حەرف و هیمیا
تەفسیر، حیکمەت، وەزع، وەحیدەن
های حەسرەت بەو کەس نەی جا بەعیدەن
قوفە و واپۆڕەن، کەشتی و پەلکانەن
جیسر تەن مایل، شەت هیجرانەن
چەرخ چرتمتن نامشخص جەنجەڕ، سوود و زیانەن
مەهد زووارەن، قافڵەی توغیانەن
شیوەنگای حوسەین، لەعنی یەزیدەن
های حەسرەت بەو کەس نەی جا بەعیدەن
مەششاقان دەور، عوششاق جانی
ئەنوەری و حافز، سەعدی و خاقانی
ئازەر و ئەرژەنگ، شاپوور و مانی
مەولانا سائیب، شەمس و قائانی
نیزامی و کەلیم، جامی و قەسیدەن
های حەسرەت بەو کەس نەی جا بەعیدەن
شەراب و شاهید، فندق و جەوزەن
عەرووس و ئوتاق، فوارە و حەوزەن
زمڕووت و ئەڵماس، لەعل و فەیرۆزەن
باغەن، بولبولەن، بەتەن، سەرسەوزەن
تووتی و تاوسەن، شنۆی سای بیدەن
های حەسرەت بەو کەس نەی جا بەعیدەن
موجەوهەر زیهن تۆی تەڵای عەیشەن
مۆسیقەی زێوەر، مەزاق جەیشەن
نفس مفتی فشامتن نامشخص شای ڕۆح دەروێشەن
قازیی هۆش غافڵ، دەرک دوور ئەندیشەن
هەر چەند «فەقێتخلص» دڵ یەئس ئومیدەن
های حەسرەت بەو کەس نەی جا بەعیدەن