مبحث الخلفاء والصحابة

از کتاب:
عەقیدەی مەرزیە
اثر:
مولوی (1806-1882)
 2 دقیقه  917 مشاهده
خەیری ئەو زەوات «ذاتُ الكرامهعربی»
فیرقەی عەلییەی سەحبی کیرامە
ئەوانەن ئەوان، چاکیان بناس،
«خير ٲمة ٲخرجت للناسعربی»
ئەدەس ئەوان کەوت دەرەجەی قوبووڵ
ڕەزامەندیی حەق، سوحبەتی ڕەسووڵ
بکە بە چاوی دڵ تەماشایان
لە قورئانەدا مەدح و سەنایان
ئینسافت بوێ نەزەر کە وردورد
چلۆنە شەخسێ خودا سەنای کرد
نەک هەر لە جایێ، جا یەکێ، جا دوو،
ڕاس وە بێ جادوو «جاهدوا، جادواعربی»
بە موجاهەدەی ئەسغەر و ئەکبەر
بە جوودی مەیسوور یا مەعسوور یەکسەر
بە جەلای فیترەت لە ژەنگی فەترەت
بە جەلای مەوتین مەئلووف و هیجرەت
بە نەفس و بە ماڵ «فی سبيل اللهعربی»
«با الله، مع الله، فی الله، للهعربی»
«وَالله اشتری و هم قد شَروَاعربی
ما لهم، بل ما لهم، ما عَتَواعربی»
ناکەت چە حاجەت پێوان بە «اوانعربی»
سەد هەماری غەیر بە مشتی ئەوان
های لەو تەسدیقە و عەزم و ئاهەنگە
لەو بەزلی ماڵ و ڕۆحە بەوڕەنگە
لەو قەولە، فکری چاک لێ کەرەوە،
لە گەرمەی جەنگدا داتە دەرەوە
«من فمِ الانصار والمهاجرة:عربی
ٳمّا الغنيمة ٳمّا الآخرةعربی»
هیچ وارید نەوێ لە شەئنیاندا
بەسن بۆ دەلیل لە فەزڵیاندا
دەزانی، نەکەی ئەر لە حەق عودوول،
«ذوو اجتهاد كلّهُم، عدولعربی»
«ليسَ لهم مِن ٲحَد مُعادِلعربی
وَ لِما جَری مِنهُم مَحامِلعربی»
«بهوی النفسِ ٲصلاً ما التحقعربی
بل كان للحق فی الحق علی الحقعربی»
کوژیاگ و بکوژ وان لە گوڵگەشتدا
لە گوڵگەشتی دەشت سەحرای بەهەشتدا
بۆی دەبێت هەر یەک بە قەدەر نەسیب:
ئەجرێ بۆ موخطیءعربی، دوان بۆ موسیب
جوننەی ئیجتیهاد ئەسحابی جەننەت
نایبا تیری تەعن ئەربابی جیننەت
بوغز و شەتمیان، سەب، تەعن و لەعنەت
یا کوفرە، ئەڵبەت، یا فیسق و بیدعەت
ئەدووی هەر کامێ لەوانە کەوی
توشیاری یەکێ لەمانە دەوی