مبحث الخلفاء والصحابة

لە کتێبی:
عەقیدەی مەرزیە
بەرهەمی:
مەولەوی (1806-1882)
 2 خولەک  852 بینین
خەیری ئەو زەوات «ذاتُ الكرامهعەرەبی»
فیرقەی عەلییەی سەحبی کیرامە
ئەوانەن ئەوان، چاکیان بناس،
«خير ٲمة ٲخرجت للناسعەرەبی»
ئەدەس ئەوان کەوت دەرەجەی قوبووڵ
ڕەزامەندیی حەق، سوحبەتی ڕەسووڵ
بکە بە چاوی دڵ تەماشایان
لە قورئانەدا مەدح و سەنایان
ئینسافت بوێ نەزەر کە وردورد
چلۆنە شەخسێ خودا سەنای کرد
نەک هەر لە جایێ، جا یەکێ، جا دوو،
ڕاس وە بێ جادوو «جاهدوا، جادواعەرەبی»
بە موجاهەدەی ئەسغەر و ئەکبەر
بە جوودی مەیسوور یا مەعسوور یەکسەر
بە جەلای فیترەت لە ژەنگی فەترەت
بە جەلای مەوتین مەئلووف و هیجرەت
بە نەفس و بە ماڵ «فی سبيل اللهعەرەبی»
«با الله، مع الله، فی الله، للهعەرەبی»
«وَالله اشتری و هم قد شَروَاعەرەبی
ما لهم، بل ما لهم، ما عَتَواعەرەبی»
ناکەت چە حاجەت پێوان بە «اوانعەرەبی»
سەد هەماری غەیر بە مشتی ئەوان
های لەو تەسدیقە و عەزم و ئاهەنگە
لەو بەزلی ماڵ و ڕۆحە بەوڕەنگە
لەو قەولە، فکری چاک لێ کەرەوە،
لە گەرمەی جەنگدا داتە دەرەوە
«من فمِ الانصار والمهاجرة:عەرەبی
ٳمّا الغنيمة ٳمّا الآخرةعەرەبی»
هیچ وارید نەوێ لە شەئنیاندا
بەسن بۆ دەلیل لە فەزڵیاندا
دەزانی، نەکەی ئەر لە حەق عودوول،
«ذوو اجتهاد كلّهُم، عدولعەرەبی»
«ليسَ لهم مِن ٲحَد مُعادِلعەرەبی
وَ لِما جَری مِنهُم مَحامِلعەرەبی»
«بهوی النفسِ ٲصلاً ما التحقعەرەبی
بل كان للحق فی الحق علی الحقعەرەبی»
کوژیاگ و بکوژ وان لە گوڵگەشتدا
لە گوڵگەشتی دەشت سەحرای بەهەشتدا
بۆی دەبێت هەر یەک بە قەدەر نەسیب:
ئەجرێ بۆ موخطیءعەرەبی، دوان بۆ موسیب
جوننەی ئیجتیهاد ئەسحابی جەننەت
نایبا تیری تەعن ئەربابی جیننەت
بوغز و شەتمیان، سەب، تەعن و لەعنەت
یا کوفرە، ئەڵبەت، یا فیسق و بیدعەت
ئەدووی هەر کامێ لەوانە کەوی
توشیاری یەکێ لەمانە دەوی