مبحث یزید
از کتاب:
عەقیدەی مەرزیە
اثر:
مولوی (1806-1882)
3 دقیقه
908 مشاهده
لەعنی یەزیدیچ بەحسی نەدەین توول
ئیمان پەنهانە و خاتیمە مەجهوول
ڕاسە ئەفعالی قەبیحی زۆر کرد
بەڵێ چووزانی ئیمانی نەبرد؟!
لەعنەت یانێهای تەردێکی ئەبەد
لە ڕەحمەتی حەق ڕەحیمی سەرمەد
بێ بورهان، دەخیل! کەی جائیز بوو کەی
حوکم بە لەعنی خوسووسی بکەی؟!
ئەر قوبحی فیعلی زاهیر دەلیلە
سەد وەک من و تۆی تێدا زەلیلە
نە لەعنی یەزید بێ حوججەت بکەین
نە لافی ئیخلاس بۆ حوسەین بدەین
چەند کەس هەن باغیز بۆ زاتی یەزید
مەوسووف بە وەسفی یەزید «بل يزيدعربی»!
موحیبن بۆ زات حوسەینی شەهید
نەفوور لە سیفات حوسەینی شەهید
ئازاردەر بە حاڵ ئەولادی حوسەین
تاڵانکەری ماڵ ئەولادی حوسەین
باغیزی بە دڵ ئەولادی حوسەین
دوشمن و قاتڵ ئەولادی حوسەین
زاتی یەزید و ئەوسافی حوسەین
پیاگێکییان لێ تەرکیب دەکەین
یەکێکیچ لە زات حوسەینی شەهید
لە ڕەزائیلی یەزیدی پەلید
ئەو ببوغزێنن، ئەم بحوببێنن
بێن ئەو کەرە لەو هەڕگە دەرێنن
ئەمە دین نییە، پێی دەڵێن گەمە
خودا عالمە چی دەکەن ئەمە
شیعەیێ وتی: بە کەعبەی ئەعزەم
تا بمێنێم لەعن یەزید هەر دەکەم
وتم: بە کەلام حەزرەتی «عليمعربی»
تا بمرم «مُحِبعربی» حەزرەتی «علی»م
تەعنە لە ئەسحاب سەییدی سەروەر
تەعنە لە دینە، نییەی باخەبەر؟
ئاخر ئەم دینی ئیسلامی پاکە
باعیسی چاکەی دنیا و عوقبا کە
لەوانەوە هات گەیشتە ئێمە
بەوان پاراو بوو ئەم زەویی دێمە
ڕوواتی سوقات عودوول ئەوانن
موجتەهیدینی فوحوول ئەوانن
خودا و ڕەسوول وان لە مەدحیاندا
مونکیر وان لە «ذمّعربی» لە قەدحیاندا
تو خودا بێ بڵێ پێم وە پەنهانی:
قسەی کام لایان بە ڕاس دەزانی؟
«هَی لای مُنكِر هَی وَی لَبُوت لَولاعربی
وَيلَه بُوتْ «ٲولی لكَ فَٲولی»عربی»
لە تەنقیسی سەحب دەکەوێتەو دەر
تەنقیسی جەناب خودا و پێغەمبەر
لابە عەقیدەی ناپەسەندیدە
«نعوذ بالله من ذی العقيدةعربی!»
کافییە بۆمان سوننەت و کیتاب
«ٲمسِكُوا ٳذا ذكر الاصحابعربی»
«ٲفضل تلك الفرقة العظامعربی»
چوارەی لە پێنج، هەزار ساڵ تەمام،
بەر لە ئادەم بێت وەلای فەرشەوە،
ئەنوار بوون لەلای ڕاستی عەرشەوە
بۆی ڕاس مەر ئەو وەخت بۆت ئامشۆ کا
دەماخت خەبەر توففاحە بۆ کا