خەلیفەی سێیەم

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  378 مشاهده
لە عەشقی حەزرەتی عوسمانی عەففان
سەرم دانا میسالی گۆ لە مەیدان
نیهالی گوڵشەنی حیلم و حەیا بوو
ئەدەب پەروەردەی باغی سەفا بوو
لە ڕەشحەی هەوری خولقی وەک بەهاری
لەسەر بەرگی شەقایق گوڵ دەباری
بە نووکی خامەی عەنبەرئەفشانی
وەها مەجمووعەی قورئانی زانی
سەریری خامە موژدەی بۆ جیهان بوو
دەلیلی ڕێگەی گومگەشتەگان بوو
بە ئەوجی جیلوەی شەهبازی قەدری
خیرەد مەعزووە ناگا خۆیی و فکری
لە کینەی ئەو حەسوودی پیس تینەت
..........متن نامشخص
سوپەهری دانیش و خورشیدی عیلمە
لە دەریای ئەدەب ئەمواجی حیلمە
سەدایی حیرەتە بەینی دوو کەففەین
یەکێ بۆ خۆی بووە ئەسحابی نوورەین
حەیا مەوجێ لە ئاوی گەوهەری بوو
نیگاهـ سەتری لەسەر ڕووی دەفتەری بوو
بە تەبعی نازکی جەوهەرنومایی
گوڵیش کەوتە تەلاشی ئاشنایی
لە حوسنی خەلقی دڵ جامی تەرەب گیر
لە ئەوزاعی حەیا دەرسی ئەدەب گیر
دڵی ئاوێنەی مەنزووری دەرگاهـ
جەبینی ئاستانی مەنزەری شاهـ
خەلیفەی سێیەمی سوڵتانی لولاک
لە هەر ئالایشی بوو دامەنی پاک