خەلیفەی دووەم
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
2 دقیقه
482 مشاهده
لە موشتاقی عومەر عومرێکە دایم
بە ناوی ئەو دڵم مەئلووفە قایم
لە نەقشی مەعنەوی تەحقیق بەین بوو
نگینی خاتەمی دینی موبین بوو
بە نووری نیسبەتی تەقدیسی جەوهەر
لە بەحری دین عەیان بوو میسلی گەوهەر
سەرایی زوڵمەتی زوڵمی ستەمگەر
بە نووری عەدلیا ڕۆشن بوو یەکسەر
بە تیغی جەوهەری عەدڵی جیهانگیر
لە هەرلا دەستی فیتنە ئاستینگیر
فەزیلەت بوو عومەر گەییە مەقامی
بە زاری ئەو خودا فەرمووی کەلامی
بە نووری عەشقی گەر دڵ باخەبەر بێ
ئەبێ جیلوەی بە دایم وەک قەمەر بێ
ڕەسووڵ فەرمووی زوبانی حەق زوبانی
غەڵەت ناکا عومەر قەول و بەیانی
بە ئینکاری خەلافەت دێنە مەیدان
گرۆهی ڕافزی بێ دین و ئیمان
فسانەی ڕافزی مەلعوون و گومڕاهـ
درۆیە و هەم غەڵەت «والله و باللهعربی»
لە کاتی عەدلیا گورگ و بز و مێش
هەموویان بوون بە خزم و قەوم و هەم خوێش
لە ئەرز و ئاسمان تەئسیری وا بوو
کەتان بۆ ماهتاب جامە و قوبا بوو
لە عەهدەی وەسفی مەعزوورە زوبانم
بڕا تاقەت لە خامە و هەم بەیانم
ئیمامی سانی و هەم حامیی دین
عەداڵەتپەروەر و هەم سینە بێ کین