حەوت تەرجیعبەند لە ئەوسافی حەزرەتی «محمد المصطفی»

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 7 دقیقه  709 مشاهده
نووری ئەزەلی تەلعەتی زیبایی محەممەد
حوسنی ئەبەدی شەوکەتی سیمایی محەممەد
«هەر وەک ئەلفی جانە ستوونی» دڵ و دینم
ئەم سەروی ڕەوانەی قەد و باڵایی محەممەد
لەجیاتی نیشانەی قەدەمی زائیرەکانی
پڕ نەقشی جەبینە دەری عولیایی محەممەد
عیزز و شەرەف و حورمەتی داوە بە نبووەت
عیزز و شەرەف و ڕوتبەیی والایی محەممەد
وەک حەلقەی پەروینە سەفی زائیری ڕێگەی
ئەقسامی مەلەک بۆ شەوی ئەسرایی محەممەد
میوانی «ٲحدعربی» «ٲحمدعربی»ە، میمێکە لە بەینا
لەم خەڵوەتەدا ئەحمەد و مەولایی محەممەد
ئەم خەڵوەتە، ئەم سەفوەتە، ئەم ڕەحمەتە یا ڕەب
مەقبوولە بکا هەرچی تەمەننایی محەممەد
زوڵمەتگەدە بوو جوملە جیهان عالەمی مەعنا
ڕۆشن بوو بە یەک زەڕڕە تەجەللایی محەممەد
بەم شیعرە ئەکەن ڕەقس و سەما جوملە مەلایک
بۆ ڕەسمی تەحییات و تەماشایی محەممەد
خادیمتخلص وەرە تۆش لەم دەرە بەم شیعرە سەما کە
جانم بە فیدای قەدی ڕەعنایی محەممەد
نووری ئەزەلی تەلعەتی سیمای محەممەد
حوسنی ئەبەدی شەوکەتی زیبایی محەممەد
بەندی دووەم
ئەی قەسری ڕیسالەت لە قدوومی تووە مەعموور
مەشهووری لە ناقەت لە جەماڵی تووە مەشهوور
ئەفواجی گەدایانی دەری تۆ هەموو شاهن
وەک خوسرەو و جەمشید و قوباد و کەی فەغفوور
«والليلعربی» ئیشارەت بە سڕڕی توڕڕەی زولفت
«والشمسعربی» کینایەت لە ڕوخی عاریزی پڕ نوور
قیبلەم نییە ئیللا خەمی ئەبرۆی هیلالت
کەعبەم نییە ئیللا سەری کوی تووە مەبروور
پێش خولقەتی ئادەم بوو خودا بۆ تۆ کە نووسی
بۆ ڕوتبەی ئەعلای ڕیسالاتی تۆ مەنشوور
شەمس و قەمەر و مشتەری و زوهرە و کەیوان
تەووافی سەری کوی تۆیانە مەنزوور
هەر کەس لە جیهاندا کە گوناهی وەکوو کێوە
ئومێدی ڕجای تۆیە لە ئاخیر دەبێ مەغفوور
ئەنواعی خەلایق، «بەشەر» و «جننی» و «مەلایک»
مەئموورە بە سەڵواتی تۆ تا ڕۆژی دەمی سوور
هەر کەس ئەیەوێ نایلی عیززەت بێ لە دنیا
یا ئەهلی سەعادەت بێ لە ئاخیر ببێ مەغفوور
ئەم شیعرە بخوێنێ بە دەف و ڕەقس و سەماوە
هەر لەحزە، شەو و ڕۆژ، بە شادی ببێ مەسروور
نووری ئەزەلی تەلعەتی سیمای محەممەد
حوسنی ئەبەدی شەوکەتی زیبایی محەممەد
بەندی سێیەم
ئەی خامە، لە خانەی ئەدەبا دەرمەچۆ یەکسەر
لەم باسی سیفاتی خولەفایانی پەیەمبەر
ئەووەڵ ئەبوبەکری سەددیقە بە سەداقەت
ئیمانی موقابیل هەموو دونیایە سەراسەر
ئەو ڕۆژە محەممەد وتی من مورسەل و هادیم
تەسدیقی بە دڵ کرد زوبانیشی زیاتر
ئەو نووری جەماڵە و هەموو ئەوسافی کەماڵە
بورهانی سەداقەتمە جەماڵێکی منەووەر
ئەم پیرە مونیرە کە پڕی نوورە زەمیری
مەوجی وەکوو دەریایە ئەدا جیلوە سەراسەر
ئەم قائیدی ئەعلایە لە پاش مورسەل
..........متن نامشخص
ئەم عاشیقە، ئەم سادیقە، ئەم کامیلە پیرە
ڕەحمێ بکە بەم ڕووڕەشە ئەی خالیقی ئەکبەر
ئەو ڕۆژە بوو ئەم خەرقەی پۆشی کە دەپۆشی
لەم عەشقە مەلایک هەموو بەم شکڵە مسەووەر
ئەم شیعرە بکا هەرچی بە ئەورادی زوبانی
ئەو شەخسە لەژێر سایەی عەرشایە مەحشەر
نووری ئەزەلی تەلعەتی سیمای محەممەد
حوسنی ئەبەدی شەوکەتی زیبایی محەممەد
بەندی چوارەم
زەوقم لە خەیاڵاتەوە وا پڕ لە شوکر بوو
زانیم کە دڵم مائیلی ئەوسافی عومەر بوو
لەم گوڵشەنی ئەفکارە درەختانی مەعانی
بەم سروە نەسیمەی نەفسم پڕ لە سەمەر بوو
ئەنواری عەداڵەت لە هەموو موڵکی جیهاندا
شوعلەی وەکوو خورشیدی درەخشان و قەمەر بوو
دیوانی مەعانی لە سیفاتی سەدەفی بوو
هەر سەفحە لە مەعنا وەرەقی پڕ لە گوهەر بوو
ئەو ڕۆژە بیلال نەعرەی تەوحیدی ئەدا کرد
ئاڵایی محەممەد دەهەژا عەسری عومەر بوو
بۆ ترسی دەمی تیغی جیهانگیری لە ئافاق
خۆراکی عەدوی دینی هەموو خوێنی جگەر بوو
دەستێکی قەڵاگیری هەبوو، دەستی قەزا بوو
شمشێری جیهانگیری هەبوو شێری قەدەر بوو
بەم سەتوەتەوە فەتحی دەکرد مڵکی هەموو ڕۆم
ئەو ڕۆژە کە خۆی خەرقەی پیناوی لەسەر بوو
ئەم سەتوەتە، ئەم هەیبەتە، ئەم عەدڵە کە ئەو بووی
هەر هێندە ئەڵێم حوکمی قەزا دەستی قەدەر بوو
بەم شیعرەوە هاتوومە سەفی بەزمی سەفاوە
بەم زیکرەوە دڵ خاڵی لە ئەنواعی کەدەر بوو
نووری ئەزەلی تەلعەتی سیمای محەممەد
حوسنی ئەبەدی شەوکەتی زیبایی محەممەد
بەندی پێنجەم
ئەی خامە حەیا کە لە حەیای حەزرەتی عوسمان
گوڵچین بە، لە گوڵزاری ئەدەب وەک گوڵی ڕێحان
بۆ ئەهلی سەعادەت، چە زیابەخشە جەماڵی
بۆ ئەهلی نەزەر، باڵی هومایە، پڕی موژگان
تەمکینی ئەوی دی لە حەیا ساکینە سیماب
لەم حیلمە غەزەبناکی دەبێتە لەبی خەندان
هەر حیلم و حەیا و عیلم و وەفایی کە هەبوو زوو
نیوێکی درا عالەم نیوێکی بە عوسمان
مانیع بوو حەیا سەیری بکا قاتیلی کێیە
ئەو کاتە تیلاواتی ئەکرد ئایەی قورئان
لەم جێگەیە ئەشکم کە ئەبوو جاری لە تاوا
سەفحەم هەموو ڕەنگینە بە سووری وەکوو مەرجان
ئەبرێکی سەنیرە لە سەماواتی سەخادا
بەدرێکی مونیرە لە سەمای ڕاستی و ئەیقان
بەم باسەوە بنواڕە زوبان و دڵ و تەبعم
غەرقن هەموو لەم بەحرە لە ئەمواجی سەفادان
یەک زەڕڕە لە خورشیدی سیفاتی کە بوو پەیدا
بەم زیکرە مەلایک لە «سەما»دا لە سەمادان
بەم شیعرەوە ڕەقسانە هەموو ئەرز و سەماوات
بەم زیکرەوە مەستانە ئەکەم شیوەن و گریان
نووری ئەزەلی تەلعەتی سیمای محەممەد
حوسنی ئەبەدی شەوکەتی زیبایی محەممەد
بەندی شەشەم
ئەی دڵ وەرە لەم گوڵشەنەدا سەیر و سەفا کە
ئەی خامە ئەتۆش زۆر بە ئەدەب ڕوو لە وەفا کە
بنواڕە ئەمە باسی عەلی شێری خودایە
بۆ شاهی ویلایەت دڵ و جانت بە فیدا کە
خورشیدە لە ئەوجی فەلەک و بورجی ویلایەت
بۆ عیلم و شوجاعەت لە سەخادا تەک و تاکە
عەمزادەی پێغەمبەرە سوڵتانی ویلایەت
خادیم وەرە تۆش خۆت بە فیدای «ئالی عەبا» کە
ناوی کە ئەبەی هێندە بە تەعزیمەوە بیبە
وەک تاقی برۆی پشت و قەدی خۆتە دووتا کە
ئەم نووری جەمالت بەسە بۆ زوڵمەتی ڕێگا
ئەبرۆی هیلالیشی بە میحرابی دوعا کە
بەم وەسفە موسەففا کە دڵی پڕ کەدەری خۆت
ساغیر لە مەی عەشقی عەلی پڕ لە سەفا کە
باسی کەرەم و عیلم و وەفای نایەتە تەحریر
بەم باسەوە مەحفەل هەموو پڕ نوور و زیا کە
فەتح و زەفەری حەق لە یەمین و لە یەساری
دوژمن لە نەزەریا لە وەعامتن نامشخص هەر وەکوو لاکە
بەم شیعرە بە شۆر و تەرەب و عەیشە حەیاتم
خادیم وەرە بۆ ئالی عەبا خۆت بە فیدا کە
نووری ئەزەلی تەلعەتی سیمای محەممەد
حوسنی ئەبەدی شەوکەتی زیبایی محەممەد
بەندی حەوتەم
دوو «ئالی عەبا» هەردوو لە حوسنا حەسەنەینن
شاهزادەی عالی نەسەب و زولکەرەمەینن
شۆخی مەکە خادیم تۆ لە باسی حەسەنەینا
دوو گەوهەری شەهوارە لە جەوفی سەدەفەینن
بۆ چاوی عەلی و فاتیمە دوو نووری جیهانبین
هەر دوو جگەری حەزرەتی شاهی سەقەلەینن
ئاغۆشی پەیەمبەر بوو جێگا پەروەرشی ناز
لەم باوەشی خورشیدە کە هەر دوو قەمەرەینن
بۆ جوملە سیفاتێکی نەبی واریسی حەق بوون
هەردوو حەسەنن ساحێبی خولقی حەسەنەینن
دوو مسرەعی من وەک کەفی ئەفسووسە لە تاوا
بۆ ناحەقی خوێنی شوهەدایان کەفەنەینن
دامانی فەلەک ئەتڵەسییە ئێستە لە گریان
عالەم هەموو لەم حەسرەتەدا زولئەلەمەینن
هەردوو گوڵی گوڵزاری نبووەت لە نەسەبدا
هەردوو سەمەری نازگی باغی ئەبەوەینن
بۆ حەزرەتی زەهرا و عەلی نووری بەسەر بوون
تۆ چاکی تەماشا کە ئەڵێی عەینی دوو عەینن
بەم شیعرەوە شادم کە بووە ویردی زوبانم
بۆ عەرشی نەبی واریسی تەختی حەرەمەینن
نووری ئەزەلی تەلعەتی سیمای محەممەد
حوسنی ئەبەدی شەوکەتی زیبایی محەممەد