تەرجیعبەندی تەوحید

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 5 دقیقه  730 مشاهده
بِسْمِ ٱللّٰهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيم
بەندی یەکەم
فەلەک و چەرخ و ماهـ دەووارن
ئافتاب و ستارە سەییارن
مشتەری و زوهرە و مەریخ و زوحەل
هەموو حەیران و گێژ و پڕکارن
ساکینانی لە عالەمی مەلەکووت
لەحزەیێ ناسرەون بە هاوارن
عەرش و کورسی و حامیلانی عەرش
دڵ بە تەسدیق و لەب بە گوفتارن
ئەم خەلایە و فەزا و هەرچی هەوا
زەڕڕە زەڕڕە هەموو بە ئیقرارن
نەعرەی ڕەعد و بەرق و هەور و هەوا
گەهێ بێکار و گاهـ پڕ کارن
ئاشنایانی خەڵوەتی وەحدەت
شەو و ڕۆژ لەم حزوورە بێدارن
بادەنۆشانی بەزمی مەحفەلی عەشق
لە نیگاهێکی ساقی خوممارن
هۆشیارانی دائیما بێهۆش
خامۆشانی کە لەب بە گوفتارن
زیکری تەوحید ئەکەن هەموو شەو و ڕۆژ
خۆش ئەڵێن هەر زەمان بە ئەزکارن
نییە مەعبوود غەیری زاتی اِلهعربی
«وحده لا اِله الا اللهعربی»
بەندی دووەم
عالەمی قودس وا لە ئەفلاکن
هەر چی مەخلووقێ وا لەسەر خاکن
ئەنبیاکانی پاکی هەڵبژراو
تەن لەسەر خاک و جان لە ئەفلاکن
ئەولیاکانی واقیفی ئەسرار
ئاشنان و لەڕێی ئەوا خاکن
عاشیقان مەستی بادەیی عەشقن
چون لە سەربازیا کە بێباکن
شوهەداکانی غەمزەیی مەعشووق
زیندوون گەرچی وا لەژێر خاکن
ئەم بڵند هیممەت و ڕیجالانە
لە هەموو نیعمەتێکی بێباکن
وێڵ و مەجنوونەکانی ڕووی سەحرا
وا لە هیجرانی یارە غەمناکن
پادشاهـ و قەلەندەر و دەروێش
ئودەباکان کە زۆر بە ئیدراکن
دوور لە کسرەت لە کەسبی وەحدەتدا
ئەو عیبادەی لە عالەما تاکن
هەموو ئەم زیکرە قووتی ڕۆحیانە
هەموو بەم شیعرەوە فەرەحناکن
نییە مەعبوود غەیری زاتی اِلهعربی
«وحده لا اِله الا اللهعربی»
بەندی سێیەم
خڕگەی شینی شەو منەووەر بوو
پڕ لە یاقووت و لەعل و گەوهەر بوو
شوعلەی ئافتاب هەڵگیرسا
مەجلیسی مەعنەوی موعەتتەر بوو
مەحفەلی وەحدەتە موهەییایە
پڕ لە ڕۆحانیان سەراسەر بوو
موتریبی مەعنەوی بە ناڵەی نەی
ساقی مەجلیسیش پەیەمبەر بوو
نەفی کیسرەت بە نووری بادەکان
نووری وەحدەت لە ڕووی دولبەر بوو
جیلوەی عەشقە ئەم تەجەللایە
هەر یەکی پڕ لە کاسەی سەر بوو
لە گڕەی نووری جیلوەی ساقی
ئەهلی مەحفەل وەکوو سەمەندەر بوو
لە نەی موتریب و مەی ساقی
شا گەدا بوو، گەدا قەلەندەر بوو
هەموو سەرمەست و بێخوود و مەجزووب
پڕ لە شۆری شەرابی ئەحمەر بوو
پڕ سەماواتە دەنگی ئەم زیکرە
شۆرشی بۆ فیزاعی ئەکبەر بوو
نییە مەعبوود غەیری زاتی اِلهعربی
«وحده لا اِله الا اللهعربی»
بەندی چوارەم
گوڵشەن و با و سەبزە و گوڵزار
عەرعەر و بید و ساخی سەرو و چنار
سەمەن و یاسەمەن لەگەڵ شمشاد
نارەوەن هەم درەختی سێو و هەنار
هەر درەختێ کە حامیلی بەر بوو
هەرچی بێبەر بوو بێ گوڵی ئەسمار
لە گەڵاکانی ئەم درەختانە
ڕەمزی ئەم شیعرەیە کە بۆتە شیعار
«لالە تەسبیحی شەونمی لە ملا»
گوڵ عەرەقڕیزە خۆی بەسەر ڕووخسار
نەرگسیش چاوی مەستی هەڵهێنا
بەم کەلامە لە خەو دەبوو بێدار
مونفەعیل بوو بەنەوشە لەم قسەدا
سونبولیش پێچی میسلی توڕڕەی یار
غونچە بەم شیعرە بوو کە پێدەکەنی
بولبولیش کەوتە چەهچەهـ و هاوار
تابی ئەم شیعرەوە کە گڕ دەگرن
پێچی دانا فەلەک بخوور و بوخار
هەموو هەر مەستی ساغیری وەحدەت
هەموو بەم شیعرەوە ئەکەن ئیزکار
نییە مەعبوود غەیری زاتی اِله
«وحده لا اِله الا اللهعربی»
بەندی پێنجەم
لە هەوا مەوجی داوە فەوجی تیوور
جونبوشی ماسیان لە مەوجی بحوور
من و مەیخانە و مەی و ساقی
وەکوو مووسا کە مەستی جیلوەی توور
مەی وەحدەت بوو ساقی لێی نووسی:
لە قەدەح «اِن ربنا لغفورعربی»
مەنزیلی وەحدەتە چە عەشقێکە
هەر شتی عەکسی فیکر دێتە زهوور
گەرچی ئیخفایە خۆی بە چاوی سەرت
جیلوەی مەعنەوی کەمالی زهوور
خاکساری مەقامی باڵایە
نیستی حازری مەقامی باڵایە
دەرکە بێ دەرکی بێ وجوودی وجوود
پەستی میعراجی ئاستانی غیوور
ئەمە دیوانی وەحدەتە نووسرا
خەتتی «لا تقنطواعربی» لە سەفحەی نوور
حەشر و میزان و جەننەت و دۆزەخ
هەموو بەم شیعرەوە ئەبن مەسروور
گەر جوابی مەلەک ئەدا ئیمڕۆ
پێ ئەڵێ گوێ گرە لە من لە قبوور
نییە مەعبوود غەیری زاتی اِلهعربی
«وحده لا اِله الا اللهعربی»
بەندی شەشەم
من کە بێهۆش و مەست و حەیرانم
هەرچی هەم حاڵی خۆمە ئەیزانم
هۆشی بێ هۆشیە کە پڕ هۆشم
کافری عەشقم و موسڵمانم
گاهـ تەسبیحی زوهدە ئەیگرێ
دەستی ساغیر گرم کە ئەیزانم
گاهـ لە ئەوجی سەمای وەحدەتدا
گاهـ لە مەوجی بیحاری غوفرانم
شێت و شەیدای عیشوەی ساقیم
وا لە مەیخانەدا کە دەربانم
عەشقی چی ئاگرێکی قودرەت بوو
کە ئەسووتێنێ گۆشت و ئێسقانم
گاهـ بە زنجیری زولفی زەنناری
وەکوو مەجنوون و شێخی سەنعانم
کفر و دین ڕێگەیەکە بۆ مەتڵەب
چون لە دەیر و حەرەم نیگەهبانم
گاهـ سائیل لە دەرگەهی وەحدەت
نەشری ئەم شیعرە بوو لە دیوانم
زیکری ئەم شیعرەیە ئەکەن ئەعزام
گۆشت و پێست و زوبان و ئێسقانم
نییە مەعبوود غەیری زاتی اِلهعربی
«وحده لا اِله الا اللهعربی»