موستەزادی کوردی
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
2 دقیقه
535 مشاهده
هەر لەحزە بە شکڵێ ئەنوێنێ بتی عەییار
پەیدا و نیهان بوو
هەردەم بە لیباسێکی ئەدا پرتەوی دیدار
ئەم شۆخە عەیان بوو
گاهێ لە سەری کوچە و بازاڕی دەبینم
دیبای دوکان بوو
خۆی بوو لە هەموو جێگە بە سەڕڕاف لە بازاڕ
نەقدی دڵ و جان بوو
بەم نازەوە ڕووی کردە جیهان گاهـ بە نیگاهی
بەم دیدەیی جادوو
تەسخیری ئەکرد جوملەیی ئافاق و هەموو شار
بەم نازە ڕەوان بوو
خۆی ویستی کە ئەم شۆرە بخاتە چەمەن و باغ
بۆ بەزمی تەماشا
خۆی بوو بە گوڵ و بلبل و هەم گوڵشەن و گوڵزار
خۆی بادی خەزان بوو
خۆی هات و دەچوو گەر لە دەر و گاهـ لە هەر بام
لەم پەردەی مەخفی
بێگانە سیفەت گاهـ گەهی مەحرەمی ئەسرار
بەم نەوعە عەیان بوو
خۆی دەعوەتی مەخلووقی لە بۆ داری شفا کرد
خۆی بوو بە تەبیبی
خۆی دەرد و دەوا بوو بە هەموو عالەمی بیمار
شافی دڵ و جان بوو
هەر خۆی بوو لە هەر جێگە کە ئەیفەرموو «انا الحقعربی»
لەم کیسوەئی مەنسوور
مەنسوور نەبوو ئەو کەسە وا هاتە سەر دار
عالەم بە گومان بوو
گەهـ نووح، گەهێ یونس، گەهێ عیسا و مووسا
هەر قەڕنە بە شکڵێ
مەتلووبی دوو عالەم بوو گەهێ تالیبی دیدار
خۆی گەنجی نیهان بوو
گەهـ یووسف و گەهـ پیرهەن و قاسدی کەنعان
مەحبووبی دوو عالەم
خۆی بوو بە زولەیخا و بە ئەم حوسنە خەریدار
خۆی تەعنەزەنان بوو
هەر ڕۆژە یەکێ بوو بە یەکێ بوو کە یەکی بوو
هەر جارە کە ئەمدی
تا عاقیبەت ئەم جیلوەیە پەیدا بوو عەرەبوار
سەرداری جیهان بوو
ئەم جیلوە بوو ئیلهامی هەموو شیعر و خەیاڵم
بەم بادەوە مەستم
مەستانەیە «خادیمتخلص» لە کەلامی مەکە ئینکار
ئەسراری عەیان بوو