قەسیدەی باسی خەلقی بەشەر و عالەمیدا «أَلَسْتُ بِرَبِّكُمْ»
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
5 دقیقه
588 مشاهده
دوێنێ شەو چەرخی زومەڕڕەدەین ڕەنگ
پڕ لە ئەختەر بوو ئەیاندا پڕشەنگ
خێوەتی شینی شەوی پڕ سەنا
بەرگی زێڕینی بەسەردا کشا
لە شوعلەی مانگی تازە هەڵاتوو
ڕووناک بوو دنیا و شەوی دەهاتوو
نەسیمی ڕەحمەت سروەی جوڵاوە
گوڵشەنی مەعنا پاکی ژیاوە
بارانی ئەلتاف لەلایەن یاری
بەسەر درەختان ورد ورد ئەباری
مەجلیسی عەیشی ڕۆحانیان بوو
سروور و بەزمی ئیمانیان بوو
موتریب تەرانەی وەحدەتی لێدا
نەغمەی دوورنەوای کیسرەتی لێدا
ساقی مەحبووبی چواردە ساڵە
ئەیدا بە مەجلیس مەیی دوو ساڵە
بێ حەرف و سەدا هات بانگی «أَلَسْتْعربی»
گوێی مەعنا پڕ بوو مەجلیس هەموو مەست
بولبولان نەغمەی «قالوا بليعربی» گۆ
شۆری بەندەگی کەوتە ناو هەموو
غولغولی بڵێ کە جۆشی هێنا
پڕی کرد هەموو گونبەدی مینا
زەڕڕەی زوڕییەت لە ڕۆژا گوم بوو
تێکەڵ بە ئاو و گڵی ئادەم بوو
نووری جان کەوتە ناو جیسمی خاکی
لەناو تاریکی ون بوو ڕووناکی
مورشیدی کامیل، ئەحمەدی موختار
کەوتە تەبلیغات بە ئەمری جەببار
دوو دەعوەتی کرد، یەک خاس و یەک عام
بۆ هەر دەعوەتێ نەوعێ لە تەعام
«و ما خلقت الجن و الٲنسَعربی»
دەعوەتی عامە بۆ هەردوو جینسە
هەر بۆ عیبادەت خوڵقاون هەردوو
حەتمە بەندەگی لەسەر من و توو
تەکلیفی دووەم خاسی خاسانە
هەر کەس هەڵگری باری ئەمانە
«انا عرضنا الامانةعربی» خودا
خیتاب بە ئەرز و جیبال و سەما
هەمووی ئیبای کرد لەم بارە گرانە
گوتیان هەڵگری ئەمە نەزانە
بەشەر هاتە پێش بۆ ئیتاعەی ئەمر
تۆزێ ڕاوەستا لە مەقامی سەبر
شانی هیممەتی خستە ژێر باری
چی بوو ئەم بارە ئەو عەشقی باری
زوڵمی لە خۆی کرد جاهیل بوو بەشەر
لەبەر نەزانی لێی نەکرد حەزەر
چی بوو ئەم عەشقە محەبەتوڵڵاهـ
کەوتە ناو دڵ و سەری ئەهڵوڵڵاهـ
ئەم نەوعە دڵە بوو بە عەرشی شا
خاوەنی ئەژی «كيفما يشاءعربی»
سەری پڕ شۆری پڕ بوو لە مەعنا
قابیل بە تاجی «ولقد كرمناعربی»
ئەم دوو سیفاتە بەم عەشقە گۆڕا
هەر یەک بە زددی خۆیا ئەسووڕا
زوڵم و جەهلی بوو بە عەدل و بە عیلم
قەهر و غەزەبی هەموو بوو بە حیلم
لە پەردەی غەیبا عەدل و داد کە هات
زوڵم دەرپەڕی هەر لەجێ هەڵات
عەلەمی عیلمیش کاتی هەژارە
ئەوەندەم زانی جەهل نەماوە
تەبیبی دەردی بیمارانە عەشق
ئورستۆ و سوقرات هەم لوقمانە عەشق
ئەمجا تێکەڵ بوو جیلوەی جیلوەی لە ئینسان
لە ڕەگ و گۆشت و پێست و هەم ئێسقان
هەر کەس بە نەوعێ سەرفیان کرد لە کار
لە غەیری جێی خۆی، ڕۆیی بە خەسار
لەگەڵ شەهوەت و حیرس و ئارەزوو
ئەم جیلوە نوورە حەیف تێکەڵ بوو
یەک هات ئەم عەشقەی سەرفی ژنان کرد
لەزەتی عومری ڕەهنی زەمان کرد
یەک دای بە ماڵ و بە گەنج و پارە
بۆ پارە جەرگی ئەبوو سەد پارە
یەک دای بە ماین و ئەسپ و مەڕوماڵ
یەک بە مەحبووبی شۆخی چواردەساڵ
ئەمانە هەموو تیریان خەتا بوو
هەدەفیان ون کرد کاریان هەبا بوو
ئیللا مردنی خوا پێداوەکان
تیری مورادیان زوو دای لە نیشان
غەزای ڕۆحیان زیکری ناوی یار
دڵ مەشغووڵی یار، دەست مەشغووڵی کار
سەفەر دەر وەتەن کاری ئەوانە
سەر بەسەر ئەژنۆ، گەشتی جیهانە
مەستی مەیخانەی وەحدەتن هەموو
دوور لە خوماری کیسرەتن هەموو
چاویان بە نووری خودا ڕووناکە
لە چاوی سەری بۆیە بێباکە
چاوی ئاخربین، چاوی ئینسانە
چاوی ئاخوڕبین، چاوی حەیوانە
خاسەکان چاویان لە ئاخیرەتە
عامەکان چاویان هەر لە لەزەتە
لەززەتی تەرکی لەزەت نازانن
ئەسیری نەفسن، هەر وەک حەیوانن
شێر مەردانی جەنگەڵی وەفا
لە ڕێی ئەم عەشقە زۆریان دی سەفا
موجاهیدانی نەفسی ئەممارە
پانیان کردەوە سەری ئەم مارە
بوو بە «لەووامە» کە زیند بووەوە
ئەمجارەشی کوشت، تا مەحو بووەوە
جاری سێیەمین سەری هەڵێنا
به «مطمئنةعربی» ناوی لە خۆی نا
ئەمجا قابیل بوو بە دەعوەتی یار
ئەمری «ارجعيعربی» سادیر بوو یەکجار
زەمانی دووری لە یار دوایی هات
ڕێگەی ویسالی دایێ بە خەڵات
وەسوەسەی ڕەقیب لە بەینا نەما
شۆڕشی عەشق ئاگری هەڵگیرسا
ئەمجا تەجەللا جیلوەی کەوتە کار
شوعلەیی دا بە ناو دڵی هوشیار
ساغیر پڕ مەی بوو لێی ئەڕژایەوە
خۆی نەما ئاخیر بەس مەی مایەوە
بەم گڕەی نوورە، جیسم و دڵ سووتان
غەیری حەق هەموو فانی بوو نەمان
یەکێ کە نەیما ناوونیشانی
نەعرەی لێ هەڵسا دەنگی «سبحانيعربی»
مەستی مەیخانەی «سبحان اللهعربی» بوو
لە «سبحانيعربی»دا خۆی بێ ئاگاهـ بوو
یەکێ بە شۆری «ٲناالحَقعربی» گۆیان
زەمزەمەی خستە ناو هەموو جیهان
ئاخیر ئەم شۆرە بردی بۆ سەر دار
لەسەر ئەم دارە کردی بە سەردار
نەزەری ئەمان عەینی ئەکسیرە
ئەیکا بە ئاڵتوون، زوو خاکی تیرە
دڵی ژەنگاوی مشتوماڵ ئەکا
بێ حاڵان لە حاڵ خاوەن حاڵ ئەکا
قەترە و حەبابن تێکەڵ بە دەریا
زاهیر لە فەنا باتن لە بەقا
زەڕڕە و خورشیدن، سایە تیمسالن
تێکەڵ بە جیلوەی نووری جەلالن
کفریان ئیمانە، غەڵەتیان سەحیح
بێ لەفز و بێ حەرف، کەلامیان فەسیح
لەژێر لیباسی گەدایی شاهن
خاوەن عیززەت و حورمەت و جاهن
خادیمە «خادیمتخلص» لە دەرگەی ئەمان
تا لە شەڕی نەفس بکەوتە ئەمان