ڕابیتەیەکی دڵ پڕ شۆر و مەستی بادەی ساقی
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
1 دقیقه
484 مشاهده
جان مەستی بادەیی ساقی بوو پێت بڵێم بە توو
ئەو بادەیەی کەوا بوونە ڕەنگی هەبوو نەبوو
بێ دەست و بێ دەهانی ئەنۆشی لە حاڵەتی
بێ ساغیر و خوم و بێ جام و هەم سەبوو
بەم نووری بادە بوو کە فروغێکی دا بە دڵ
ڕەوشەن ئەبوو بە جارێ کون و قوژبنی هەموو
کاتێ کە پەردەیی حیجابی بە لادا لە چاوی دڵ
دیم هەرچی بوو لە کەون و مەکان خۆیەتی هەموو
ڕۆژ بۆ ئەوەی بە زەڕەم ئەزانی لە پێشەوە
دەریا بوو یم ئەوەی بە قەترەم ئەزانی و هەم بە جوو
هەر کەس کە من بە دوژمنم ئەزانی لە ئەووەڵا
«خادیمتخلص» کە دیم لە ئاخیر هەموو دۆست و یار بوو