تەعریفی زکری نهێنی ئادابی تەریقەتی نەقشبەندی

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  631 مشاهده
چاو لەسەر یەک نان لێو نەکراوە بی
لە جیبی ئەفکار سەر حەساوە بی
دڵ لە خەیاڵی غەیری حەق خاڵی
خەش و خاشاکی تیایا بماڵی
بنووسە لێرە، ئێرەیە جێی شاهـ
مەمنووعە دخوول لە ما «سوی اللهعربی»
دڵ زاکیر ئەبێ بە زیکری جەلال
زوبان لێرەدا بێگانەیە و لاڵ
ئەبێتە کەعبە ئەم بتخانەیە
مەست ئەبێ دایم لەم مەیخانەیە
جیلوەی تەجەللا دڵ ئەکا بە نوور
کولبەی تاریکت پڕ ئەبێ لە نوور
جەننەت و حوور و قسوور گەر هەبێ
لەم مەقامەدا بۆت پەیدا ئەبێ
ئەدەب و سوحبەت با شیعارت بێ
تا وەکوو دولبەر دایم یارت بێ
دەستت هەر چەندێ مەشغووڵ بێ لە کار
دڵ نابێ هەرگیز غافڵ بێ لە یار