وەفا بەرامبەری چاکە

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  439 مشاهده
لە سەرچاوەیە ئاوت خواردەوە
لە حەشارگەیێ گەر خۆت شاردەوە
بەردی تێ مەخە لەم ئاوە گیانە
بۆ ئەم حەشارگەش بکە شوکرانە
بە نانی هەرکەس تێر بووی، بووی بە کوڕ
مەبە نانخۆر و سپڵەی سفرەدڕ