غەزەڵێکی بێ ناونیشان

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  557 مشاهده
ئەی بە یادی چاوەکەت لەبریزە دڵ مەیخانەیە
وەی بە ناوی تۆ چراغان خانەیی وێرانەیە
دڵ ئەکا مەشقی پەرێشانی بە یادی زولفی تۆ
وا پەرێشانە دڵم بۆ توڕڕەیی تۆ شانەیە
یەک نیگاهت ڕەنگی شۆخی خستە بەزمی جەمعەوە
شۆخیی چاوی غەزاڵانم خەتی پەیمانەیە
تا لە زوڵماتی دەروون هەر گاهـ خەیاڵی ڕووت ئەکەم
سەر لە ڕەوزەن دادەنێ مەهتاب لەم وێرانەیە
خانەیی عومرم ئەبا سەیلی حەوادیس بۆ فەنا
ئەم کەلامەم گەر تەماشا کەن ئەڵێن ئەفسانەیە
تا بە کەی لەفزی جودایی بێ لە بەینی ئێمەدا
ئاشنا بووم لە ئەووەڵ بۆ ئەڵێی بێگانەیە
تا لە ئیقلیمی فەنادا بووم بە تیفلی پەروەرش
شیری مەمکی دایەی من بادەی مەیخانەیە
ڕێی فەنا بگرە ئەگەر تالیب بەقایی خادیمتخلصا
ڕووی لە سەنگی ئاسیابە عاقیبەت ئەم دانەیە