حەقیقەتی مەعنای ژیانی بەشەر

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  588 مشاهده
ژیانی بەشەر عیلم و عیرفانە
دوور لە سیفاتی ژینی حەیوانە
کەسێ نەزانێ مەعنای ژیانی
ئەبێ پێی بڵێی ئەتۆ حەیوانی
ژیانی بێ عیلم هەموو هەر ژانە
مانی ئەو کەسە هەر وەک نەمانە
لازمە ئینسان سەرفی ژیانی
بکا بۆ چاکە زۆر چاک بزانی
«ولقد كرمناعربی» نەسسی قورئانە
ئەم کەرامەتە هەر بۆ ئینسانە
کردار و گوفتار جوان و شیرین بی
بۆ زەوقی هەر کەس وەکوو هەنگوین بی
هیچ کەس لە دەست و هەم لە زوبانی
زەرەر نەبینی و ئەزیەت نەزانی
چی بۆخۆی بوێ لە چاکە و ئیحسان
ئەوەشی بوێ بۆ فەردی ئینسان