گوفتوگۆی باوک و کوڕێک

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 2 دقیقه  593 مشاهده
وەڵامی کوڕ
..........متن نامشخص
لە عوشرەت غافڵی بەزمی حەریفانت نەدیوە
لە جۆشی بادەنۆشی دەستی ساقی بێ خەبەر بووی
سەدای عوودی موتریب بەزمی مەستانت نەدیوە
لە بەزمی موتریب و ساقی مەی و نەی هەم لە لایێ
لە لایێ ناز و عیشوەی نازەنینانت نەدیوە
لە دەستی گوڵڕوخان قەت ساغیری بادەت نەنۆشی
لە لایێ شۆخی چاوی غەزالانت نەدیوە
لە غەمزەی چاوی مەستی دڵبەران هەم غاملی تۆ
لە موژگانی خەدەنگی تیرە بارانت نەدیوە
لە باغی عەشق ئەتۆ بۆنی گوڵێکت قەت نەکردووە
لە گوڵزاری محەببەت یوسفستانت نەدیوە
لە غەفڵەتدا بە زایع چوو هەموو عومری عەزیزت
پەرێشانی کەوا زولفی پەرێشانت نەدیوە
وەڵامی باوک
ئەتۆی غافڵ عەزیزم ماڵی وێرانت نەدیوە
لە هەر لا وێڵ و سەرگەردانی شارانت نەدیوە
بڵێ من بانگی نۆشانۆشی یارانم نەدیوە
ئەتۆش کۆڵی گرانت قەت لەسەر شانت نەدیوە
لە جۆشی گەرمەیی هاوین کرێکاریت نەکردووە
سەپانی و ئەزیەتی دەشت و بیابانت نەدیوە
لە ڕووت و قووتی منداڵ و عەیال تۆ بێخەبەر بووی
لە سەرما گریە و هاواری تیفلانت نەدیوە
لە لایێ گریە و هاواری تیفلان با بمێنێ
لە لایێ سفرەی بێ چێشت و نانت نەدیوە
لە سفرەی بێ تەعام و ماڵی بێ باراش ئەزانی
عەزابی خانەخوێیی و هاتی میوانت نەدیوە
ئەڵێی زولفی پەرێشانت نەدیوە ڕاستە وایە
ئەتۆش بنواڕە خۆت حاڵی پەرێشانت نەدیوە