ئەم چەند شیعرە لە خەیاڵاتی دەروونەوە وتراوە

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  590 مشاهده
زوبانی شانە ئەکا ئاشکار
ئەسراری زوڵفی وەک سونبولی یار
ناڵەم ناگاتە دەرگەی کیبریا
کوا دڵێکی وا بیکەم بە فیدا
لەسەر بەرگی گوڵ شەو شەونم کەوتوو
وەعدەی ...متن نامشخص خۆی لەگەڵ ڕۆژ کردوو
دڵ ڕابیتەی کرد بۆ باڵای جوانی
مەوجی گوڵ هێنای ناو و نیشانی
سایە و ئافتاب فەنا ئیمساڵم
لە کاتی جیلوەی کە هاتە ماڵم
عەشق و تەحەممول وەک پوری سینا
چەند دوورە بگا بە تووری سینا
ناوێرم شەوان زۆر بکەم هاوار
نەگ سەگی خەوتووی دەرگای بێ بیدار
تا لە حزووری نەبم شەرمەزار
لە مەحکەمەی عەشق نەبم تاوانبار
خەیاڵی خاڵی، خاڵی ناکا دڵ
باسی بەرگی گوڵ، هەر ئەکا بلبل
هەر کەس لە سارای جنوون مەشق کا
حەقیەتی «خادیمتخلص» داوای عەشق کا