ئەم چەند شیعرە لە خەیاڵاتی دەروونەوە وتراوە

لە کتێبی:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
خادیم (1895-1953)
 1 خولەک  679 بینین
زوبانی شانە ئەکا ئاشکار
ئەسراری زوڵفی وەک سونبولی یار
ناڵەم ناگاتە دەرگەی کیبریا
کوا دڵێکی وا بیکەم بە فیدا
لەسەر بەرگی گوڵ شەو شەونم کەوتوو
وەعدەی ...دەقی نائاشکرا خۆی لەگەڵ ڕۆژ کردوو
دڵ ڕابیتەی کرد بۆ باڵای جوانی
مەوجی گوڵ هێنای ناو و نیشانی
سایە و ئافتاب فەنا ئیمساڵم
لە کاتی جیلوەی کە هاتە ماڵم
عەشق و تەحەممول وەک پوری سینا
چەند دوورە بگا بە تووری سینا
ناوێرم شەوان زۆر بکەم هاوار
نەگ سەگی خەوتووی دەرگای بێ بیدار
تا لە حزووری نەبم شەرمەزار
لە مەحکەمەی عەشق نەبم تاوانبار
خەیاڵی خاڵی، خاڵی ناکا دڵ
باسی بەرگی گوڵ، هەر ئەکا بلبل
هەر کەس لە سارای جنوون مەشق کا
حەقیەتی «خادیمناسناوی ئەدەبی» داوای عەشق کا