نامەیەک بۆ مەلا محەممەدی قەڵادزێ
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
2 دقیقه
799 مشاهده
لە خەڵوەتخانەی ئارەزووی دووری
دڵ لە یادی تۆ نەیبوو سەبووری
ئیمشەو ڕابیتەی تۆم هێنانە یاد
عەکسی وجوودت سەبری دا بە باد
کولبەی تاریکم لە فەیزی حزوور
ڕووناک بوو وەک ڕۆژ بە جیلوەی نوور
لە مەنجەڵی دڵ، ئاوی سەبووری
هەڵچوو کوڵاندی ئاگری دووری
ویستم ڕایبگرم، بە کەوچکی تەحریر
ناقەی ناتیقەم کەوت لەژێر تەقریر
ئاهووی ئارەزووت تینی لێ ستاندم
کەمەندی سەییاد سەبری پساندم
هانام برد بەتاو ئێستە بۆ خامە
لە شەرحی دووریت بنووسێ نامە
گوتم ئەی خامەی شیرین دووزوبان
عوزری تەقسیرم جوان بکە بەیان
لە نامە نووسین زۆر بە ئەدەب بە
بۆ ڕەفعی ڕەنجی دووری سەبەب بە
وروودی دروود هەدیە و تەحیات
لەسەر کەسێ بێ حەمیدە سیفات
ڕەسنی خەیمەی محەببەتی ئەو
بێخی شەجەری مەوەددەتی ئەو
لە سەحنی دڵم چووەتە خوارەوە
لەو دڵەی دایم وا غەمبارەوە
واریسی عیلم و هەم نامی نەبی
یاخوا هەر بژی، قەت نەخۆش نەبی
«محمدشخص» ئیسم و عالیمی عامیل
مجەوهەر جیسم و فازیلی کامل
پیری و بێ هێزی لە فەیزی حزوور
مەحروومی کردم ناڵەی دێ لە دوور
لە پێ کەوتووم دەست و سەر لەرزان
لەم موخلیسەی خۆت ببوورە قوربان
خادیمتخلصی خۆت و فەقێیەکانم
هەتاکوو ماوم دوعاگۆتانم