بەهاری شادی

از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
 1 دقیقه  1 مشاهده
بەهار هاتەوە بەهاری شادی
نەسیم پشکواندی غونچەی ئازادی
بولبول بە شادی ڕووی لە گوڵشەن کرد
نەغمە و چریکەی پڕ لە چەمەن کرد
خەفەت کۆچی کرد لە دڵی یاران
دەریای مەرحەمەت باراندی باران
خەم خەم بوو باڵای وا چەمایەوە
هەوارگەی پێشووی لە دەست دایەوە
ئیمشەو چە حاڵە پەری پەروانە
لە دەورانی شەمع هەر بێ وچانە
بلبل لەگەڵ گوڵ هەر دوو دەمسازن
خاوەنی ڕاز و ناز و نیازن
من لە خەیاڵی خاڵی گۆناتم
مەستی چاوی مەست بادەی سەهباتم
سروور و نەشئەی شەرابی وەسڵە
نۆبەی شادییە چییە ئەم فەسڵە
ساقی بمدەرێ پەی پەی جامێ مەی
موتریب بۆم لێدە ساتێ ساز و نەی
حەواسی مردووی چەند ساڵە دووریم
زیندوو بێتەوە ببێ سەبووریم
«خادیمتخلص» پڕ کەللەم نەشئەی بادەی شەوق
چەشتوویە مەزاق ئەم بەزمە بە زەوق