قەسیدەی کوردی
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
2 دقیقه
1524 مشاهده
ئیمشەو لە دووری دڵ پڕ بە جۆشە
کەللەی پڕ هۆشم دیسان بێ هۆشە
ئێشی زامی دڵ بێ سەبەب نییە
عەشقی ماهڕوویان بێ تەرەب نییە
من و دەروێش و موتریب و ساقی
با بەزمێ بگرین تا شەوێ باقی
ساقی بە حەققی خاکی مەیخانە
بمدەرێ پەی پەی مەی بە پەیمانە
موتریب بۆم لێدە نەغمەی عێراقی
بۆم پڕ کە ساغیر ئەتۆش ئەی ساقی
موتریب تۆ بە نەی دڵ نەوازم کە
مەستی ناڵەی نەی خۆش ئاوازم کە
نەی حیکایەتی ڕێی پڕ خوێن ئەکا
باسی عاشیقی وەک مەجنوون ئەکا
دەروێش بە عەشقی مەولای دەروێشان
بە خەڵوەتخانەی ڕیازەت کێشان
دەروونم پڕ جۆش هەڵچوو ئەکا کەف
تەسکینی پێدە بە ئاوازی دەف
زیاد ئەکا شۆری مەستیم لە سەردا
کەم ئەکاتەوە هەستیم لە سەردا
لەرەی لەرزانەی کەفی تۆیەتی
حەلقە بە گۆشی سەدای خۆیەتی
جیلوەی جەلاجل نەیهێشتووە هۆشم
وەک دەف من بۆ تۆ حەلقە بە گۆشم
بۆ ئەم بەزمەی تۆ ئەبەستین سەفێ
تۆش زەمزەمەیە کەف لەسەر دەفێ
کەف و دەف هەر دوو دەمسازی یەکن
شەمع و پەروانەی هەمڕازی یەکن
بۆم بڵێ بە دەف دەستگای دەروێشێ
کەمەندی جەزبەی سەدات ئەمکێشێ
لە نەغمەی شۆرت، شۆرم کەوتە سەر
چە قیامەتێکە «الله اكبرعربی»
شەوگار دەخیلە توول بدە بە خۆت
بۆ درێژی عومرت دوعا ئەکەم بۆت
ڕۆژ نەبێتەوە عەیشم تێک بچێ
«خادیمتخلص» بێ ئێوە لەبۆ کوێ بچێ؟