بە موناسەبەتی پەشیمانی و پاڕانەوە لە خودا و بیرکردنەوە لە زەمانی غەفلەت و جوانی
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ٢)
اثر:
خادم (1895-1953)
4 دقیقه
742 مشاهده
شەوێ کەوتمە دەریای فکر و خەیاڵ
لە گێژاویا کەوتمە حاڵی مەحاڵ
سەرم ئولفەتی بوو بە ئەژنۆمەوە
بە پشتی دووتا وەک کەوان کۆمەوە
لە ڕۆژی مناڵیم و جوانیمەوە
هەمووم هاتەوە یاد و زانیمەوە
لە ئەووەڵ کە عومرم بووە حەڤدە ساڵ
هەتا شەست و حەفتا، هەمووی دی خەیاڵ
لە عەیش و لە نۆش و لە کەیف و لە بەزم
لە تاڵی و لە سوێری و جەفا و لە رزم
لە سەیران و خەندان و گوڵزار و باغ
لە گریان و حەیران و هەم دەرد و داغ
لە گیرانی ساقی قەدەح پڕ لە مەی
لە دەورانی موتریب بە ئاوازی نەی
لە بەزمی حەریفان لەگەڵ گوڵڕوخان
لە هەر یەک جێگە ئەمدی گوڵڕوخان
من و یار و ساقی و سوراحی و موڵ
لە گۆشەی چەمەن بلبل و نازی گوڵ
هەمووم هاتە بەر چاوی حەسرەت دەمێ
نەمابوو نیشانی لە هیچیان کەمێ
وەکوو خەو بوو هەر لەززەتێ بوو کە دیم
وەکوو شەو بوو ڕووناکی سوبحی سپیم
نە جۆشێ لە دڵدا، نە هۆشێ لەسەر
لە ساقی و لە بادە نەمابوو ئەسەر
نە پیریم لە یاد بوو، نە ڕۆژی حیساب
نە حەشر و نە دۆزەخ، نە ڕەنج و عەزاب
نە یادێ لە مردن، نە ترسێ لە خوا
نە شەرمێ لە دین و نە تۆزێ حەیا
لە خۆناسی غافڵ لە خواناسی بووم
بە جەهل و جوانی بە ڕێدا ئەچووم
کە دیم مووی سپی قاسیدی مەرگە بۆم
لە لایەکی تر شاهیدە پشتی کۆم
بە دەستێ کە ئەیگرت پیاڵەی شەراب
ئەلەرزی وەکوو بی لەناو جۆشی ئاب
بە چاوێ کە ئەمنواڕییە گوڵڕوخان
ئەڕێژێ بەسەر خاک ئەشکی ڕەوان
قەدی ئەلفمە ئێستە وا بۆتە دال
کەوا سەدری مەجلیسمە «صف النعالعربی»
بە باڵای جوانان نیگاهـ گەر ئەکەم
بە حەسرەت دوو دەستم بە سەردا ئەدەم
نە زەوقێ لە دڵدا، نە شەوقێ لە سەر
لە گوڵزاری شادیم، گوڵی بێ سەمەر
لەژێر پێم ئەلەرزی لە پێشا زەوی
ئەوا ئێستە ئەلەرزم بووم مونزەوی
مەگەر دولبەرم بێت و هەڵسم بە پا
خەیاڵی قەدی بۆم ببێتە عەسا
بە تاڵانی برد پیری هێزی وجوود
ئەلەرزم لە حاڵی ڕکووع و سجوود
پساندی، شکاندی، دڕاندی، هەموو
سەر و سینە و ڕشتەیی ئارەزوو
لەبەر کۆکەکۆکی شەو و پنگژین
سەرم نەیئەدی ساتێ ڕوویی سەرین
بە غەفڵەت بە بادا چوو عومری عەزیز
غرووری جوانیم بوو نەیبوو تەمیز
لە یارانی پێشوو نەماوە ئەسەر
ئەوانەی کە ڕۆیین نیانە خەبەر
یەکێ مابوو هەمڕازی شادی و غەمم
ئەنیسی شەو و ڕۆژم هەم هەمدەمم
لە هەر تەنگایی بوو غەمخواری من
لە خۆشی و لە ناخۆشیا یاری من
دڵی پاک و خۆی پاک و هەم ناوی پاک
ئەویشم لە دەست چوو چووە ژێری خاک
ئیتر کامەرانی و ژیانم نەما
دەری شادمانیم لەسەر داخرا
هەموو دەرگەهی عەیش و شادی و سروور
لە من بەستراوە چە نێزیک چە دوور
بە جوز دەرگەهی لوتفی پەروەردگار
کە ئاواڵەیە بۆ منی شەرمەزار
بە سۆزی دڵی خەجڵەت و ئینفیعال
بە دوو چاوی پڕ ئەشکی خوێنینی ئاڵ
سەرم هەڵبڕی بۆ دەری کیبریا
بە ناڵە و بە زاری وتم: ئەی خودا
نیدا دەردەکا بەخششت بۆ گەدا
وەرن پادشا ئێستە خەلعەت ئەدا
لە هەر کاری زەحمەت ئەگەر تۆم بی یار
لە هەر بەند و زیندان ئەبم ڕستگار
عەفووی پادشاهان وەکوو زەڕڕەیە
لە دەریای عەفووی تۆ یەک قەترەیە
لە دەرگاهی شاهانە ڕەسمە گەدا
بەبێ بەش ئەبەد ناڕوا ناڕەزا
ئەگەرچی هەموو پادشاهی جیهان
گەدای دەرگەهی تۆن لە هەر دوو جیهان
سەری خەجڵەتم نایە دەرگانەکەت
لەسەر عەهد و میساق و پەیمانەکەت
خودایا بە حەققی کەلامی مەجید
بە حەققی ڕەسوول و سیفاتی حەمید
بە ئینجیل و عیسا بە ئەحکامی ئەو
بە تەورات و مووسا بە ئەنجامی ئەو
بە ڕیشی سپی «ثاني اثنيين في الغارعربی»
ئەبووبەکری سددیقشخص دڵ بێ غوبار
بە عەدڵ و بە دادی ئیمامی عومەرشخص
دووەم پێشەوای سوپاهی زەفەر
بە ئەوسافی عوسمانشخصی خاوەن وەفا
یەکەم کانی حیلم و سەفا و حەیا
بە عیلمی عەلیشخص شێری پەروەردگار
کوڕی مامی پێغەمبەری نازدار
بە خوێنی دوو شەهزادەگانی شەهید
حسەینشخص و حەسەنشخص بۆ محەممەد حەفید
بە ئاهی دڵی شەونشینانی شەو
لە خەوفی تۆ ناکەن ئەبەد ساتێ خەو
بە شامی غەریبانی بێ جێ و ڕێ
بە پیرانی مەزڵوومی بێ دەست و پێ
بە سۆزی دڵی عاشیقان تا سەحەر
بە ئاهێ کە ئەڕوا هەتا جێی ئەسەر
بە ئەشکی هەتیوانی بێ داک و باب
دڵی داخراوم بکە فەتح باب