دەڵێم با تەرکی عیشقت کەم بە دڵ، شەرتی وەفا مانیع
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
805 مشاهده
دەڵێم با تەرکی عیشقت کەم بە دڵ، شەرتی وەفا مانیع
لە جەورت ڕەنگە کافر بم، وەلێ خۆفی خودا مانیع
دڵم دێنێ لە جێی ساغەر لە گەردشدا لەبت بێنی
ئەتۆیش خۆ کەم حەریفێ نیی، وەلێ پەردەی حەیا مانیع
ویسالت بۆ هوزاری دڵ، حەدیقەی بیم و ئوممێدە؛
لە ڕووت غونچەی وەفا زاهیر، لە خووت خاری جەفا مانیع
سەرای تاریکی دڵ ڕۆشن بووە سالمتخلص لە شەوقی ئەو
بەڵێ، بۆ زوڵمەتی کافر چراغی موستەفا مانیع