دەڵێم با تەرکی عیشقت کەم بە دڵ، شەرتی وەفا مانیع
لە کتێبی:
            دیوانی سالم
        بەرهەمی:
                سالم (1800-1866)
        
             1 خولەک
             1356 بینین
        
        
    دەڵێم با تەرکی عیشقت کەم بە دڵ، شەرتی وەفا مانیع
لە جەورت ڕەنگە کافر بم، وەلێ خۆفی خودا مانیع
دڵم دێنێ لە جێی ساغەر لە گەردشدا لەبت بێنی
ئەتۆیش خۆ کەم حەریفێ نیی، وەلێ پەردەی حەیا مانیع
ویسالت بۆ هوزاری دڵ، حەدیقەی بیم و ئوممێدە؛
لە ڕووت غونچەی وەفا زاهیر، لە خووت خاری جەفا مانیع
سەرای تاریکی دڵ ڕۆشن بووە سالمناسناوی ئەدەبی لە شەوقی ئەو
بەڵێ، بۆ زوڵمەتی کافر چراغی موستەفا مانیع