الوداع ئەی موڵکی بابان الوداع

لە کتێبی:
دیوانی سالم
بەرهەمی:
سالم (1800-1866)
 1 خولەک  1468 بینین
الوِداععەرەبی ئەی موڵکی بابان الوِداععەرەبی
الوِداععەرەبی ئەی جایی جانان الوِداععەرەبی
موستەعیددم بۆ بیلادی ڕافیزی
الوِداععەرەبی ئەی ئەهلی ئیمان الوِداععەرەبی
وەک ئەسیری تورکمان دەمبەن بە زۆر
الوِداععەرەبی ئەی شاهی خووبان الوِداععەرەبی
دەشتی هیجرت تارە وەک دەریایی قیر
الوِداععەرەبی ئەی میهری ڕەخشان الوِداععەرەبی
ڕووبەڕووی مەشریق دەچم بۆ موڵکی ڕەی
الوِداععەرەبی ئەی قیبلەیی جان الوِداععەرەبی
ئەشکی دیدەم ڕەنگی گوڵناری هەیە
الوِداععەرەبی ئەی ناری پوستان الوِداععەرەبی
سیححەتی دا وەسڵی تۆ هیجرت مەرەز
الوِداععەرەبی ئەی دەرد و دەرمان الوِداععەرەبی
دڵ بەرابەر زوڵفی تۆ وازیح دەڵێ
الوِداععەرەبی ئەی سونبولستان الوِداععەرەبی
زەخمی دڵ بۆ ئابی پەیکان تیشنە ما
الوِداععەرەبی ئەی تیری موژگان الوِداععەرەبی
گەرچی بۆ ئەحواڵی سالمناسناوی ئەدەبی بێ غەمی
الوِداععەرەبی ئەی ناموسوڵمان الوِداععەرەبی