الوداع ئەی موڵکی بابان الوداع

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  1469 مشاهده
الوِداععربی ئەی موڵکی بابان الوِداععربی
الوِداععربی ئەی جایی جانان الوِداععربی
موستەعیددم بۆ بیلادی ڕافیزی
الوِداععربی ئەی ئەهلی ئیمان الوِداععربی
وەک ئەسیری تورکمان دەمبەن بە زۆر
الوِداععربی ئەی شاهی خووبان الوِداععربی
دەشتی هیجرت تارە وەک دەریایی قیر
الوِداععربی ئەی میهری ڕەخشان الوِداععربی
ڕووبەڕووی مەشریق دەچم بۆ موڵکی ڕەی
الوِداععربی ئەی قیبلەیی جان الوِداععربی
ئەشکی دیدەم ڕەنگی گوڵناری هەیە
الوِداععربی ئەی ناری پوستان الوِداععربی
سیححەتی دا وەسڵی تۆ هیجرت مەرەز
الوِداععربی ئەی دەرد و دەرمان الوِداععربی
دڵ بەرابەر زوڵفی تۆ وازیح دەڵێ
الوِداععربی ئەی سونبولستان الوِداععربی
زەخمی دڵ بۆ ئابی پەیکان تیشنە ما
الوِداععربی ئەی تیری موژگان الوِداععربی
گەرچی بۆ ئەحواڵی سالمتخلص بێ غەمی
الوِداععربی ئەی ناموسوڵمان الوِداععربی