دادەنیشێ دڵبەرم، شەو بێ چراغ

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  703 مشاهده
دادەنیشێ دڵبەرم، شەو بێ چراغ
شەوق ئەدا ڕووی گەوهەری وەک شەوچراغ
دیم لەناو گوڵزاری ڕووی خاڵ و وتم:
ئەی عەجەب، زاغ ئاشیانەی وا لە باغ!
وەهـ چ دەردێکە فیراقی لالەڕوو!
حاسڵە بۆ قەلبی دڵ هەر کۆنەداغ
مەوجی وا خستە دڵم، تۆفانی غەم
کەوتە سەر دەریایی ئەشکم وەک قەیاغ
ڕائیحەی عەتری جیهان دەردیسەرە،
بۆیی زوڵفت دەست بدا گەر بۆ دەماغ
قانیعم سالمتخلص! بە سەحرایی جونوون
نامەوێ ئارایشی کاخ و وەتاغ