دەخیلە ساقیا هەستە بە چوستی بێرە گەرد و خول

از کتاب:
باخچەی کوردستان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  1120 مشاهده
دەخیلە ساقیا هەستە، بە چوستی بێرە گەرد و خول
دەمێ با چا لە دەمدا بێ، دەمێ قاوە دەمێکیش مول
لە کەللەم تەم ئەکا دوودی هەناسەی سەد وەکوو فەرهاد
لە دڵما شۆڕش ئەنگێزە، بناغەی حاکمی بابل
لە بیرم دێ ئەیا واعیز نعمعربی بووی ڕۆژی ئیستیفهام
منم قالوا بلیعربی وێرد و کە چی تۆ پێم ئەڵێی باتل
من و تۆ پێکۆ وەستا بووین لە شارستانی ئەرواحا
لە پێش چاوم وەکوو دوێنێ بێ وایە مەسئەلەی قابل
لە پشتی باوە ئادەمدا تەکانم دا لە بۆ سەبقەت
موقەددەر باڵی توند بەستم وتی: قف ايّها العاجلعربی
بنۆشە جامی مەی کوردە، بە یادی تەختەکەی جەمشید
لە ئەیووبیش بە ئاگا بە هەتاکوو پێت نەڵێن غافل
من یار و دڵ و سەبر و نیشات و قانعتخلصی بەدبەخت
هەموو زددین بە یەک وەک شێخ و بەخشش، عالم و جاهل