بولبولی دوێنێ بەگەرم ئەیخوێند لەسەر دیواری باغ

از کتاب:
باخچەی کوردستان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  733 مشاهده
بولبولێ دوێنێ بەگەرم ئەیخوێند لەسەر دیواری باغ
یەعنی عاشق بێن تەماشا کەن گوڵ و گوڵزاری باغ
دوێنێ یار وەعدەی بە باغی پێ ئەدام ئەمڕۆ ڕەقیب
مەنعی وا کردم نەبینم هەر لە دوور دیواری باغ
من خەیاڵم بوو بە بیز و بۆنی خونچەی گوڵ بکەم
بەختەکەم هێندە زەعیفە دەس نەکەوت بۆم خاری باغ
چونکە شیعر و قافیەم لەم بەزمەدا بێ وسعەتە
باغ ئەگەر بۆ من نەبێ خۆ حازرە گریان و داغ
با بناڵێنم لەداخی ئێشی چەرخی کاری پووچ
بۆ نەبوونی بازە ئەمڕۆ ئیتفاقی پۆڕ و زاغ
وەرنەوە با پێشکەوین ئێمەش وەکوو بێگانەکان
فکری میللەتپەروەرانم خەینە پێش وەک شەوچراغ
ئەی منەووەر ئێهتمامێ بۆ تەرەققی خاکەکەت
ژینی هۆزت کەی بە گودڵەس یاسدارە و بۆ بم باغ
زاهد خۆت و گەد و گیپاڵ و ڕیشی وەک خوریت
بێن تەماشا کەن کە قانعتخلص چۆن ئەخواتۆ مەی لە داغ؟